ئۆتۆمبێلێک لە شەنگال تەقێندرایەوە و سێ ڕۆژنامەنووس بریندار بوون

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شارۆچکەى شەنگال تەقێندرایەوە و بەهۆیەوە سێ ڕۆژنامەنووسى كەناڵی چرا تیڤی بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیا عێراقییەكان هەواڵی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی مەدەنییان لە سنووری شارۆچکەى شەنگال بڵاوكردەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، ئۆتۆمبێلێکە لە نزیک بازگەیەک لەنێوان شەنگال و تل قەسەب تەقێندراوەتەوە.

 

بە پێی زانیارییەکان بۆمب کراوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە و ئەو سێ کەسەی لەناویدا بوون هەرسێکیان برینداربوون.

 

ئەو کەسانەى برینداربوون بریتین لە دوو پیاو و ژنێک، كە ڕۆژنامەنووسی كەناڵی چرا تیڤی بوون و لە ئەرکى ڕۆژنامەوانیدا بوون، باس لەوەشکراوە، دوو پیاوەكە ڕەوانەی یەكێک لە نەخۆشخانەكانی موسڵ كراون و ژنەكەش برینەکەى سوک بووە.