"ڕێبەر ئاپۆ ئۆ ئێمە نیشتمان و ژیانە"
ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە سێ ساڵی تەواو کردووە، لە هەزارو ١٠٧هەمین ڕۆژیدا بەردەوامەو گروپی ٢١٣ دەستیانپێکرد، خەڵکی کامپەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە تا ئەو کاتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد نەکرێت، چالاکی ڕاناگرن.
مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی هەزارو ١٠٧هەمین خۆیدا بە بەشداریی گروپی ٢١٣ بەردەوامە.
پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک بێدەنگی بەڕێوەچوو، دوای بێدەنگییەکە، حەسەن هیلالی بەناوی گروپی ٢١٢ وتارێکی پێشکەش کرد.
"ئێمە دەستبەرداری خەباتی خۆمان نابین"
حەسەن هیلالی ڕایگەیاند کە ئەوان وەک گەلی کامپی مەخموور بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت و وتی: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چالاکییەک لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، بە هەموو جیهان ڕایدەگەیەنین کە دەستبەرداری خەباتی خۆمان نابین تا ئەو کاتەی ڕێبەر بە شێوەیەکی فیزیکی لە ناو خۆمان دەبینین.
دوای کۆتایی هاتنی وتارەکە، چالاکییەکە بە ڕادەستکردنەوەی گروپی ٢١٣ کۆتایی هات.