ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: تێکۆشانێکی سەختترمان لە پێشە
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ فێستیڤاڵی کولتووری کوردی نێودەوڵەتیی پەیامێکی ناردو سەرنجی خستەسەر پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕایگەیاند، ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک؛ ئازادیی ناسنامە و کەلتوورە، کۆمەڵگەی ڕێکخستن کراو و گەل پێویستە بە ئازادیی پێکەوە بژین.
ناوەندی هەواڵ
پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ٣٤ـەمین فێستیڤاڵی کەلتووری کوردی نێونەتەوەیی لە دۆرتموند خوێنرایەوە.
ئەندامی سکرتاریەتی ئیمراڵی وەیسی ئاکتاش کە بەشداریی فێستیڤاڵەکە بوو، پەیامەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: نزیکایەتی بنەڕەتیی کە پێیگەشتووین، ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیکە، ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک بەو مانایە نایەت کە کۆمەڵگەیەک دەستبەرداری ناسنامە، کەلتوور یان بوونی کۆمەڵایەتیی خۆی ببێت. بەپێچەوانەوە، بەو مانایەیە کە مرۆڤ بە ناسنامەی خۆیەوە لە ناو کۆمەڵگەدا بە ئازادی هەبێت و ژیانی کۆمەڵایەتیی خۆی بە ڕێگەکانی دیموکراتیک ڕێکخستن بکات.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەشڵێت: تێکۆشانێکی سەختترمان لە پێشە، نەک ئاسانتر.
بەردەوامیی هەیە....