بناری قەندیل لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی کورتەک و گوندی بۆڵی لە بناری قەندیلی کردو زیانەکان نەزاندراون.
ناوەندی هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی ڕێگای کورتەک و گوندی بۆڵێی لە بناری قەندیل کرد.
تا ئێستاش فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوەو زیانەکانی بۆردوومانەکە هێشتا نەزاندراوە، بەڵام زیان بە سرووشتی ناوچەکە گەیشتووە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان دەکات و هاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت و زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان دەگەیەنێت، تەنها لەمساڵدا بە هۆی بۆردوومان و هێرشەکانەوە تا ئێستا ٢٣ هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و ١٧ی دیکەش برینداربوون.