بەلەمێكی کۆچبەران کە دەیان هاوڵاتی کوردی تێدایە چارەنوسی نادیارە

بەلەمێكی چوپ، کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەرى هەڵگرتووەو زیاتر لە ٢٠ کەسیان كوردن و لە ئاوى نێوان فەرەنسا-بەریتانیا کون بووەو چەند کاتژمێرێکە سەرنشینانی ئەو بەلەمە چارەنووسیان نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕەنج پشدەرى، چالاکوانى کوردى بوارى کۆچ سەبارەت بە نادیاری چارەنووسی سەدان كۆچبەر لە ئاوەكانی نێوان فەرەنسا-بەریتانیا ڕایگەیاند، بەلەمێكی چوپ، کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەرى هەڵگرتووە، كە زیاتر لە ٢٠ لەوانە كوردن و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرینن لە سنووری سلێمانی لە ئاوى نێوان فەرەنسا-بەریتانیا کون بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەلەمەكە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەرى هەڵگرتووە، تا نزیک کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکى ئەمڕۆ هێڵى ئینتەرنێتیان هەبووە و نامەیان ناردووە، بەڵام ئێستا هێڵیان نەماوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ پۆلیسی فەرەنسادا قسەى کردووە، ئەوان داوای لۆکەیشنی شوێنی ڕووداوەکە دەکەن تاوەکو بچن بە هانایانەوە، چونکە ناوچەکە فراوانە، بەڵام کۆچبەران تۆڕی ئینتەرنێتیان نەماوە و تاوەکوو ئێستا لۆکەیشنیان نەناردووە.