بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندێکی دێرەزوور سێ منداڵ و ژنێک گیانیان لەدەستدا

مینە چێندراوەکان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی، لەم دواییانەدا لە گوندی دێرەزوور بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا کە سی منداڵ و ژنێکیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچەی فەیدا بن مووێنی لە گوندێکی دێرەزوور لە سووریا مینێک تەقیەوە و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا کە سێ منداڵ و ژنێکیان تێدایە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

 

لەگەڵ شکستهێنانی دەسەڵاتداران لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، مینە چێندراوەکانی داعش و ڕژێمی پێشوو بەردەوامن لە مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا.

 

ئەم ڕووداوە کە تێیدا هەشت کەس کە سێ منداڵ و ژنێکیان تێدایەو گیانیان لەدەستداوە، دەریدەخات کە مەترسییەکانی مین و پاشماوەی شەڕ لە ناوچەیەکی بەرفراوانی وڵات بەردەوامە لە مەترسی بۆسەر خەڵکی مەدەنی.

 

لەم ساڵانەی دواییدا مینی چێندراو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی هەزاران کەس و کەمئەندامی هەمیشەیی.