بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە ژنێکی دووگیان بریندار بووە و منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە
بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەکردنیان لە ئۆتۆمبێلێک لە شاری ئێرانشار، ژنێکی دووگیان بە سەختی بریندار بوو و منداڵە ٥ ساڵانەکەی گیانی لە دەست داوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات، کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە دایکێکی بەلوچی دووگیان و منداڵە ٥ ساڵانەکەی دوای تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی چا جەمال لە ئێرانشار برینداربوون، بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی و ئاسانکاری ئەم دایکە باری تەندروستی ناجێگیرە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش منداڵە ٥ ساڵانەکەی بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە، ، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەم ژنە دووگیانە نادیارە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێوارەی ڕۆژی ٢٦ی شوباتی ۲۰۲٥، هێزەکانی یەکەی کۆماندۆ لە ناوچەی چاە جەمال لە ئێرانشار بەبێ وەستان و ئاگادارکردنەوە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە ئەندامانی خێزانێکی هەڵگرتبوو، دوای تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکە، هێزە سەربازییەکان بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی خاتەم ئەنبیا لە شارەکە و شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشتوو
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی دۆخی نائاسایی ئەم دایکە دووگیانە و منداڵە ٥ ساڵانەکەیەوە، بەرپرسانی نەخۆشخانە بە بیانووی نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی چارەسەری بارودۆخەکەیان نەکردووە، لە ئەنجامدا یوسف شەهلیبار ژیانی لەدەستداوە و ئەو دایکە دووگیانەش نەشتەرگەری بۆ کراوە و لە بەشی چاودێری چڕ- ICU ی نەخۆشخانەکە خەوێندراوە.