بەهۆی هێرشی تورکیاوە دوو منداڵ بریندار بوون

بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەهبا، دوو منداڵ و چوار هاوڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.

شەهبا

 

چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە بەرەبەیانەوە هێرش دەکەنە سەر کانتۆنی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

گوندەکانی کشتیار، مالیکیە، مەرەناز، تات مەراش، تینیب و شێوارخە لە نزیک شاری شەرای سەر بە کانتۆنی عەفرین- شەهبا تۆپباران دەکرێن، شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین و هێزەکانی پاراستنی جەوهەری و گەلی عەفرین کە بەهۆی داگیرکارییەوە ڕوویان لە شەهبا کردووە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە، شەڕێکی سەخت لە گوندەکانی سەوارجە و مالیکیە بەڕێوەدەچێت.

 

لە تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیادا، چوار هاووڵاتی بریندار بوون کە دووانیان منداڵن، ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەن: خدر مەهلی تەمەن دوو ساڵ، زەینەب مرادی تەمەن سێ ساڵ، مەهلی ئەلمیهلی تەمەن ٤٤ ساڵ و گونجۆ ڕیمۆی تەمەن ٦٢ ساڵن.