بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە ئەفغانستان ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لایەنی کەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لایەنی کەم ٢٥ کەس بەهۆی بەفربارین و هەرەسهێنانی بەفرەکەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان گیانیان لەدەستداوەو ٨ کەسیش بریندار بوون.
قاری حەبیبوڵا سابیر، قایمقامی نوریستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند شەوی یەکشەممە دوای بارانێکی زۆر و بەفربارین لە ناوچەی تاتین دارا لە ناوچەی نۆرگەرام، لە ئەنجامی هەرەسهێنانی بەفردا ژمارەیەک گیان لەدەستدان تۆمارکرا کە ژن و منداڵیان طیدابوو، هەروەها لایەنی کەم ٢٠ ماڵ وێران بوون یان زیانیان بەرکەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی گیان لەدەستدان لە هەرێمەکە لەوانەیە زیاد بکات.