بەهۆی داڕمانی ڕێگایەکی خێراوە لە چین ٤٩ گیان لەدەستدان و برینداربوون هەیە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی داڕمانی ڕێگایەیەکی خێراوە لە شاری مەیکۆی سەر بە پارێزگای گوانگدۆنگی چین ٤٩ گیانیان لە دەستداو برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیای فەرمی چین سەبارەت بە داڕمانی ڕێگایەکی خێرا لە شاری مەیکۆی سەر بە پارێزگای گوانگدۆنگی وڵاتەکەیان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ی ئایار، بەهۆی داڕمانی ڕێگایەیەکی خێراوە ١٩ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی ٢٢ی نیسان، پارێزگای گواندۆنگ ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بارانبارین و لافاو بووە و بەهۆیەوە نزیکەی ٥٣ هەزار کەس ماڵەکانی خۆیان لەو پارێزگایە چۆڵکرد.