ئه‌وین محەمەد بوو به خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هه‌نار له فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه

هەڵەبجە
ئەوین محەمەد به نمایشكردنی به‌روبومی هه‌ناری باخه‌كانی تهپهتۆڵهكه به‌شداری كردبوو له ئه‌نجامی پێشبڕكێی گه‌وره‌ترین هه‌نار، توانی به‌رووبومی باخه‌كه‌ی پله‌ی دووەم به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌وین محەمەد دانیشتوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و له گوندی تهپەتۆڵهكه دادەنیشێت، دەربارەی هەنارەکەی وتی: هه‌ناره‌كه جۆری ئه‌مریكیه و خۆمان به قه‌له‌م ڕواندوومانە و له‌گه‌ڵ كهشوهەوای ناوچەکە ڕامانهێناوه ئیستا له گه‌وره‌ترین هه‌ناره‌كان بەرههم ده‌هێنێت و به‌رێكی جوان و ئاوداره‌ی هەیە.
جێی ئاماژەیە کێشی هه‌ناره‌كه ١ كیلۆ و ٢٩٠ گرام بوو، ئەمڕۆ لە كۆتا ڕۆژی دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە پلەی دووەمی گەورەترین هەناری بەدەستهێنا.