بازاڕێکی نەورۆز بۆ خەونی منداڵی ژنان
بازاڕی خێرخوازیی ژنانی نەورۆز ڕێکخراوێکی خێرخوازییە کە ساڵانە بۆ یارمەتیدانی ژنانی ژێر چاودێری ئەو کچانە بەڕێوەدەچێت. بەشداربووان دەڵێن: لەم کاتە سەختە ئابوورییەدا پێویستە هەوڵبدەین زەردەخەنەیەک بە یەکتر بدەین، هەرچەندە بچووک و کورت بێت.

تاران - لە سەروبەندی سەری ساڵدا بازاڕە جۆراوجۆرەکانی نەورۆز لە تاران بەڕێوە دەچێت. یەکێک لەو بازاڕانە بازاڕی خێرخوازیی ژنانی نەورۆزە، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازییە و ساڵانە بۆ یارمەتیدانی ژنانی ژێر چاودێری ئەو ژنانە بەڕێوەدەچێت.
لەم بازاڕەدا کۆشکی جۆراوجۆر کە خواردنی ناوچە جیاجیاکانی ئێران، ترشیات، جلوبەرگ، کێک و شیرینی و زەڕەنگەری دەستی کە لەلایەن ژنانەوە دروستکراوە نمایش دەکرێن، قازانجی فرۆشتنی ئەو بازاڕە لە ژێر چاودێری ئینستیتیوتی مێهر (تەها) بۆ ١٨ خوێندکاری ژن تەرخان دەکرێت.
ئه وەی له نێو پێشانگەڕان و ئوە کەسانەی سەردانییان کرد بەڕچاو بوو، جلوبەڕگی ئیختیاری بوو که ژنانی ئاماده بوو لەم بازاڕەی نەورۆزه ، که بەشێوەیەکی بەڕچاو له تاران له دوای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی بزووتنەوەی جەنگیزخان و سەڕەڕای چڕ بوونەوەی توندی و کۆت و بەندکردنی زۆر لە پێشانگاکان و شوێنە گشتییەکاندا بەدی دەکرێت.
مینا.ئە، کە ساڵانێکە خەریکی دروستکردنی زەڕەنگەری دەستییە، دەڵێت: ساڵانە بەشداری بازاڕی نەورۆز دەکەم بۆ ناساندنی کارە دەستییەکانم و هاوکاریکردنی ژنانی ڕێکخراوەکە، ئەمەش بۆ من زۆر گرنگە.
نگار.ش، کە چەندین جۆری خواردن و شیرینی لەسەر مێزی فرۆشتنەکەی ڕێکخستووە، دەڵێت: "بوونم لەم بازاڕەدا دڵخۆشیم بۆ دەهێنێت، بەو پێیەی قازانجی فرۆشتن دەچێتە دەستی ژنانی بێ سەرپەرشتی، ئەوە نیعمەت و زۆرییە بۆ کارەکەم چونکە ساڵانە بە بوونم لەم بازاڕەدا، کڕیاری نوێ بۆ کارەکانم دەدۆزمەوە".
سۆنیا.د دەڵێت: ئێمە جلوبەرگی ژنان بەرهەم دەهێنین و هەموو ساڵێک نمونەکانمان لەم بازاڕەدا نمایش دەکەین بێگومان کڕیارەکانمان هەیە، بەڵام ئامادەبوون لەم بازاڕە لە سەروبەندی ساڵی نوێدا گرنگە بۆ دڵخۆشی دڵی ژنانی بێ سەرپەرشت.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ لەم گێژاوە ئابوورییەی ئێستای وڵاتدا، پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی یەکتر، بۆ ئەوەی زەردەخەنەیەک بە یەکتر بدەین، هەرچەندە بچووک و کورت بێت.
دلارام.غ کە بە شیرینی ماڵەوە ئامادەیە لەم بازاڕەدا، دەڵێت: "هەرچەندە لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵداین و دەبێت خۆمان بۆ سەری ساڵ ئامادە بکەین، بەڵام ئەو حەماسەی کە خەڵک لە ڕابردوودا بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆز هەیانبوو زۆر کەم بووەتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بارودۆخی ئابووری وڵات". بە بەشداریکردنم لەم پێشانگایەدا، ویستم کەسانێک ببینم کە لە خەمی یارمەتیدانی هاومرۆڤەکانیاندان، بۆ من ئەم بازاڕە بازاڕی هاوسۆزی و هاوکارییە.
ئالالە ئەلف کە بە جۆرەها شۆربای گەرم و کوالێتی بەرزەوە لەم بازاڕەدا ئامادەیە، دەڵێت: "یارمەتیدانی یەکتر، بەتایبەت کچانی بێ یاوەری، پاڵنەرێکە بۆ بەشداریکردنم لەم پێشانگایە". هیوادارم لەم بارودۆخە خراپە ئابوورییەدا سفرەی خەڵک لە شۆربای گەرم و خواردنی گەرم بەتاڵ نەبێت و بارودۆخی وڵات باشتر بێت.