بای هیون چین، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور هێرشیکرایەسەر

بای هیون چین، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور لە هێرشێکدا لەسەر شەقام بەردباران کراو ڕایگەیاند هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

بای هیون جین، ئەندامی پەرلەمانی پارتی دەسەڵاتی گەلی کۆریای باشوور، دوێنێ ٢٥ی کانوونی دووەم لەسەر شەقامێک لە ناوچەی گانگنام لە سیئۆلی پایتەخت هێرشی کرایەسەر. چەند جارێک بەردباران کراو ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، چەرەسەری بۆ کراو هیچ هەڕەشەیەکی ژیانی نەماوە.

 

یاریدەدەری بای هیون جین ئاماژەی بەوەکرد، کەسێک لە نزیکی پەرلەمان چەند جارێک پرسیوویەتی "ئایا تۆ پەرلەمانتار بای هیون جینیت؟" کە وەڵامەکەی وەرگرت ئەو چەند جارێک بە بەردێکی گەورەوە لە پشتی سەری پەرلەمانتارەکەی دا.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی یۆنھاپ، ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە تەمەنی ١٥ ساڵ بووە و لە کاتی ڕووداوەکەدا دەستگیرکراوە،  ڕووداوەکە بەبێ مەبەست ڕوویداوە کاتێک لەبەردەم نەخۆشخانەی دەروونی لە چاوەڕوانیدا بووە. بەهۆی خەمۆکییەوە ڕوویداوە.