بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی مەلاریا لە حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن و هۆشداریدان لە پەتایەکی نزیک

سەرچاوە حکومییەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە، کە پەتای مەلاریا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چەند شوێنی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانراوە لە شاری حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە.

یەمەن

 

یەمەن لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ١٨ هەزار کەیسی تووشبووی تۆمارکردووە، لە ماوەی ١ی کانوونی دووەمە تا کۆتایی مانگی ئادار.

 

سەرچاوە حکومییەکان ڕۆژی ١١ی ئایار، بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی مەلاریایان لە چەند شارۆچکەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە، لە شاری حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان ئاشکرا کرد. لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ١٨ هەزار کەیس تۆمارکراوە.

 

بەڕێوەبەری پرۆگرامی نیشتمانیی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی مەلاریا و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ناوچەی تیهاما ڕایگەیاند، کۆی گشتیی ئەو کەیسانە لە نێوان ١ی کانوونی دووەم تا کۆتایی مانگی ئادار پشکنینیان بۆ کراوە گەیشتووەتە ١٧هەزار و ٨٢٣ کەیس لە پارێزگای حەیس و خۆخا، ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە ٦٠%ی ئەو کەێسانە، واتە ١٠هەزار و ٦١٥کەیس، تووشی مەلاریا بوون.

 

ڕوونیشیکردەوە، پارێزگای حەیس زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تۆمارکردووە، کە ١٠هەزار و ٦٩٥ کەیسە، لەنێویاندا ٥هەزار و ٦٥٤ کەێس ئەرێنیە، کە دەکاتە ٥٣%، لەکاتێکدا پارێزگای خۆخا ٧هەزار و ١٢٨ کەیسی تۆمارکردووە، لەنێویاندا ٤هەزار و ٩٦١ کەیسی پشتڕاستکراوە، کە دەکاتە ٧٠%.

 

ئەو بەرپرسە هۆکاری ئەم بڵاوبوونەوەیە بەربڵاوەی گەڕاندەوە بۆ خراپبوونی بارودۆخی ژینگەیی و تەندروستی لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە"، ئەمە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو مێشوولەیانەی کە نەخۆشییەکە دەگوازنەوە. ناوبراو هۆشداریدا لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتا لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان مەگەر ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر نەگیرێتەبەر.

 

داوای دەستێوەردانی بەپەلەی کرد، لەنێویاندا جێبەجێکردنی پاکێجێکی گشتگیر لە چالاکییەکانی کۆنترۆڵکردن، بەتایبەتی لە کامپەکانی ئاوارەبوون، کە زەمینەیەکی بەپیتن بۆ پەتاکان، جگە لە بەهێزکردنی چاودێری پەتازانییە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی دانیشتووان لە تێکچوونی زیاتری تەندروستی.

 

بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، پارێزگاکانی حەیس و خۆخا، لە ڕووی ژمارەی تووشبووانی مەلاریا لە پلەی یەکەمی وڵاتدان. دامەزراوە تەندروستییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٧٣ هەزار و ٨٨٤ کەیسی پشکنینیان تۆمارکردووە، کە ٤٦ هەزار و ١١٦ کەیسیان پۆزەتیڤ بووە، کۆی گشتی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ٦٣% بووە.