بارودۆخی وریشە مورادی لە زیندانی قەرچەک خراپتر دەبێت

کەمپەینی ئازادی وریشە مورادی هۆشداری داوە لە بارەی مەترسیداری بارودۆخی تەندروستی ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە زیندانی قەرچەکی شاری وەرامین لەچارەسەری پزیشکی بێبەشە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٥ی تەمووز، هەڵمەتی ئازادی بۆ وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانی سیاسی کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، بەردەوامی زەوتکردنی پزیشکی لەم زیندانییە سیاسییەی کدوای گواستنەوەی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قەرچەکی شاری وەرامین ڕاگەیاند و هۆشداریشی دا لە مەترسییە گەورەکانی سەر تەندروستیی.


بەپێی راپۆرتەکە، وریشەی  مورادی کە بەدەست ئازاری  دیسکی مل و ترازانی  بڕبڕەی پشت و سڕبوونی توندی بڕبڕەی پشتەوە دەناڵێنێت، لە زیندانی قەرچەکدا دەهێڵرێتەوە بەبێ ئەوەی دەستی بە چاودێری تەندروستی گونجاو بگات، لە ئێستادا هیچ پزیشکێکی پسپۆڕ لە زیندانی قەرچەکدا نییە بۆ پشکنینی دۆخی زیندانییەکە.

 

 بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینەکە بەهاوکاری یەکێک لە کارمەندانی  زیندانییەکەوە کەهەندێ  زانیاریی فریاگوزاری تەندروستی هەیە  ،ئازارەکانی کەم کردۆتەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە مانگی ئایاردا، بەرپرسانی زیندانەکان پلانیان دانابوو بە  کەلەبچە کراوی  بیبەن بۆ پزیشکی نەشتەرگەری، بەڵام وریشە مورادی، بەبیانووی پێکدادان و نائارامی  زیندانیان  رەتیکردەوە بڕوات.