بانگەوازێک بۆ ئاکەپە لە سنووری کۆبانێ: ڕێگای ئاشتی بە ڕۆژئاوادا تێدەپەڕێت

ژنانی پرسوس لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین، ئێشکگری بەڕێوەدەبەن، ئەو ژنانە بەبیریان هێنایەوە کە لە کاتێکدا گفتوگۆکان لە ئیمرالی بەردەوامن، هێرشەکان بەردەوامن و دەڵێن: رێگای ئاشتی بە ڕۆژئاوادا تێدەپەڕێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ڕەحا- هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین کە دەکەوێتە باشووری شاری کۆبانێ لە باکوورە وڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە، لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان، گەلی مێردین و نوسێبین و پرسوسی ڕەحا دەستیان بە ئێشکگری کرد، چالاکییەکە دژی هێرشەکان دەستیپێکرد و ئەو چالاکییەی لەسەر سنووری نێوان کۆبانێ و قامیشلۆ دەستیپێکرد، لە زۆرێک لە شارەکانیش بڵاوبووەوە،چالاکییەکە لە ٩ی کانوونی دووەم دەستیپێکردووە، تا ٣١ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت، لەو چوارچێوەیەدا چەندین لێدوان درا و لە شارەکانی کوردستان و تورکیا ڕێپێوان ئەنجامدرا.

 

ژنانی ئێشکگری سنوورەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە کاتێکدا گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە لایەک بەڕێوەدەچێت، هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەکی دیکەوە بەردەوامن، ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە، ئەگەر بیەوێت پرۆسەی چارەسەری بەدی بهێنرێت، دەبێت کۆتایی بەو هێرشانە بێت، ژنانی سنووری کۆبانێ دژی هێرشەکان تێدەکۆشن و ڕایانگەیاندووە کە ئاشتی بە شێوەیەکی تاکلایەنە بەدی نایەت.

 

"ئەگەر ئاشتییان دەوێت پێویستە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکشێنەوە"

دایکی ئاشتی فەرید دەمیر کە بەشداریی لە ئێشکگرییەکە کردبوو، بە وتنی "ئاشتییەکی شکۆمەندانەمان دەوێت" داوای لە دەسەڵاتداران کرد و وتی: بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە لایەک، و هێرشەکان لە لایەکی دیکەوە، نیشانەیەکە لە بێباکی حکومەت، زۆربەی خێزانەکان لەوێدان و نیوەکەی تریش لێرەن، ئێمە دەمانەوێت ئەم سنوورە نەمێنێت، با چیتر خوێنڕشتن نەمێنێت و ئاشتی بەرقەرار بێت، ئێمەی دایکانی ئاشتی ساڵانێکە بۆ ئاشتی هەنگاوێک نییە نەمان نابێت و هیچ شوێنێکیش نییە بۆی نەڕۆشتبین، ئەمڕۆ ڕێگای ئاشتی بە ڕۆژئاوادا تێدەپەڕێت.

 

 "ئێمە لە یاری و فێڵ بێزار بووین"

تورکان بیلەر کە لە ئێشکگریدایە داوای کرد پرۆسەکە بەشێوەیەک دڵسۆزانە ئەنجام بدرێت و وتی:  ئێستا هەمووان بێزارن لە یاری و فێڵ، کورد ئێستا چاوەڕێی هەنگاوی کۆنکرێتی دەکات، ئەمڕۆ ڕۆژاڤا ئێمەین، ئێمەش ڕۆژئاواین، دەبێت بۆ گەل لەهەموو جێیەک تێبکۆشین.

 

"دەبێت حکومەت هەنگاو بنێت"

شادیە ئەکتورک داوای کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کرد کە دژی کورد بەڕێوەدەچێت و وتی: ئێمە لێرەین بۆ چوار پارچەی کوردستان، پێویستە گەلی کورد لە دژی ئەم شەڕە یەکگرتوو بێت، حکومەتی تورکیا پێویستی بە هەنگاونان هەیە لەسەر ئەم پرسە، پێویستە سەربازەکانیان لەو شوێنانە بکشێننەوە کە خاکی ئەوان نین، دەوڵەت دەبێت کۆتایی بە سیاسەتەکانی شەڕی خۆی بهێنێت، بە گوێنەدان بە گەلی کورد ناگەنە هیچ شوێنێک، ئەگەر ئەمڕۆ گۆشەگیرییەکە کۆتایی نەیەت و زیندانییەکان ئازاد نەکرێن، ئێمەش ئازاد نابین.

 

بانگەوازێک بۆ یەکڕیزی

سەرەڕای هەموو هێرشەکان، چیگدەم قەرەبولاک باوەڕی بە بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەدەست نەداوە، داوای یەکڕیزی لە نێوان کورددا کرد.

 

هەروەها ڕیحان کاپلان ڕایگەیاند، ئێستا ژنان داوای ئاشتی دەکەن بۆ ئەوەی گەنجان نەکوژرێن، وەک ژنێکی کورد لە ئەودیوی سنوورەوە بانگەوازی بۆ هەموو ژنانی جیهان کرد و وتی: دەبێت هەموو جیهان دەنگی ئێمە ببیستێت، دەبێت شتێک لە دژی ئەم دەنگە بکەن، ئاشتی لە لایەک دروست ناکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت هەموو کەسێک هەوڵبدات.