بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانێکی ژن لە ژاپۆن هەڵبژێردرا
لە هەڵبژاردنێکی مێژووییدا لە ژاپۆن، بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانێکی ژن هەڵبژێردرا.

ناوەندی هەواڵ
لە هەڵبژاردنێکی مێژووییدا لە ژاپۆن، بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانێکی ژن بەناوی سانای تاکایچی هەڵبژێردرا.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە سانای تاکایچی، کە تەمەنی ٦٤ ساڵەو توانی ۲۳۷ دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆن بەدەستبهێنێت.
بەمەش زۆرینەی کورسییەکانی ئەو ئەنجومەنەی ٤٦٥ کەسی مسۆگەر کرد، کە گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سیاسەتی ناوخۆیی وڵاتەکەدا.
سەرکەوتنی سانای تاکایچی ساتێکی چارەنووسسازە بۆ ژنانی وڵاتێک، کە هێشتا پیاوان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەسەڵاتیان لە دەستدایە.
پێشتر، هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران لە ژاپۆن بە شێوەیەکی نەریتی لە نێوان پیاواندا بووە و هیچ ژنێک نەیتوانیبوو ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت.