بە یەکگرتوویی دەتوانین سوریا لە داگیرکاری ڕزگار بکەین

ڕەمزییە محەمەد هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤ-دەم)، باسی لە کۆمەڵگەی بەردەوام لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی: بە یەکڕیزی دەتوانین سووریا لە داگیرکاری ڕزگار بکەین و سیستەمێکی لامەرکەزی و فرەلایەنە دابمەزرێنین.

زەینەب عیسا

 

 قامیشلۆ- ئەندامانی ئیدارەی کانتۆنی جزیرە، پارتە سیاسییەکان، تەڤگەرەکانی ژنان و دامودەزگا کۆمەڵایەتییەکان پەیوەست بوون بەو سەفەربەریی کە لە لایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندرا.  ڕەمزییە محەمەد هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی هەمیشەیی، باسی لەو سەفەربەرییه کرد کە تا ئێستاش لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامە، هەروەها سەرنجی بۆ بەرخۆدانی بەردەوام بە پێشەنگایەتی ژنان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە بە یەکگرتوویی دەتوانن هەموو سووریا لە داگیرکاری ڕزگار بکەن.

 

 'ئێمە لەگەڵ جەنگاوەرەکانمانین'

 ڕەمزیە محەمەد باسی لە بەشداریکردنی لە سەفەربەریدا کرد و وتی: بەپێی ئەو دەستپێشخەرییەی کە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە ڕاگەیەندرا، بەشداری سەفەربەرییەوە بووین، بۆ بەشداریکردن و پشتگیریکردنی شەڕڤانان و گەشەپێدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدەمان، کاتێک ئەم دەستپێشخەرییە ڕاگەیەندرا، ئێمە بە ژمارەیەکی زۆر لە کانتۆنی جزیرەوە بەشداریمان کرد، بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، کورد، عەرەب و سریانی، دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، هەروەها بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کۆنگرەی ستار، لایەنە سیاسییەکان وەک ئەرکێکیان لەسەر شانمان بینی و ئەمەش لە ڕاگەیەندراوەکەدا لە شاری قامیشلۆ ڕاگەیەندرا و ئێمەش بەشداریمان کرد، هەموو ئەوانەی بەشداریمان کرد، چووینە بەرەکانی شەڕ و ناوچەکانی وەک کۆبانێ، تەبقە، ڕەقە، و دێرەزوور بۆ پاڵپشتی و پشتگیریکردنی شڕڤانانی هەسەدە، بۆ ئەوەی شەڕڤانانمان بزانن کە ئێمە وەک گەلێک لەگەڵ شەڕڤانانمانداین و هەرکاتێک پێویستیان پێی بوو ئامادەین.

 

 'ئێمە لە مردن گەورەترین'

 ڕەمزیە محەمەد سەرنجی بۆ بەرخۆدانی شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژە و یەپەگە لە بەرەکانی پێشەوە ڕاکێشا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شەڕڤانان بەرگری لە کۆمەڵگە و نیشتمان و بەهاکانی شۆڕشەکەیان دەکەن، ئەوان زۆر بەنرخ و پیرۆزن، ئەوان شەرەفی ئێمەن، ساڵانێکە ئەم خەباتکارانە بەرگری لە بەهاکانی شۆڕشەکەیان دەکەن، ئەم جەنگاوەرانە نەک هەر بۆ تاکەکانی خۆیان هەنگاویان ناوە بۆ هێڵی بەرگری، بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگەکەیان هەوڵیان داوە، بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە لەشکرکێشی و چەتەکانی وەک داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، کاتێک کۆبوونەوەیەک دەکرێت دەڵێن: ئێمە لە پشت شەڕڤانانمانەوە وەستاوین، ئێمە هەسەدەین’ لەوێ هێزێکی دیکە و بەهێزتر بۆ شەڕڤانان دروست دەکرێت، کاتێک باوک و کوڕ هەردووکیان لە یەک بەرەدا بەرگری لە یەکتر دەکەن، هێزێکی زۆر لە یەکتر بەدەست دەهێنن، لە ئێستادا شەڕڤانان بەرگری لە بەنداوی تشرین دەکەن، گەلەکەمان پشتیوانی لەو بەرگرییە دەکات و دەڵێن ئێمە پێکەوە دژی ئەو هێرشانە دەوەستینەوە، خەڵک هەڵوێستی خۆیان لە دژی هێرشەکان دەردەبڕن و دەڵێن نا بۆ تانک و تۆپخانە و دەڵێن ئێمە لە مردن گەورەترین، لە ڕاستیدا ئەم هەستانە، کە لە هیچ وڵاتێکی تردا ئەزموون نەکراون، لێرەدا دەبینین، لە زۆر شوێن دەبینین شەڕ لە دژی گەلان و بەتایبەت گەلانی ستەملێکراو بەرپا کراوە، دەبینین کاتێک شەڕی ناوخۆ لەنێو کۆمەڵگەکاندا هەڵدەگیرسێت، هەموو سیاسەتەکان سیاسەتی دوژمنکارانە و داگیرکارین، بەڵام وەک پێکهاتەی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەرگریکردن لە شۆڕش و بەهاکانی شۆڕشەکەیان کۆبوونەتەوە.

 

 'سووریایەکی ڕەنگاوڕەنگ بنیات دەنێین'

 ڕەمزیە محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا  وتی: ئەم بانگەواز و کۆکردنەوە کە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ڕوویداوە، دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.  کاتێک کۆمەڵگە یەکگرتوو بێت و هەمووان بەرپرسیارێتی بەرگری لە وڵاتەکەی لە ئەستۆ بگرن، ئەوا دەتوانن ئەم شەڕە بوەستێنن،  تا زیاتر بتوانین ئاشتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست بکەین، زیاتر دەتوانین یەکێتی خۆمان دروست بکەین، وەک چۆن تەڤگەرەکانی ژنان، ڕێکخراوەکانی گەنجان، و هەموو دامودەزگاکانی هەن، پێویستە یەکڕیزی خۆمان دروست بکەین، بە یەکگرتوویی دەتوانین سووریا لە داگیرکاری ڕزگار بکەین و سیستەمێکی لامەرکەزی و ڕەنگاوڕەنگ دابمەزرێنین، گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە هەموو شتێکی خۆی دەدات، و بە باجیی زۆر بەرخۆدان دەکات، هەرگیز شکست بۆ  سەرکەوتن و ئازادی و دیموکراسی قبوڵ ناکەین و ئاشتی هەمیشە هی ئێمە دەبێت.