بە ناونیشانی "ئاوازمهندی كورد له لایلایه" پانێڵێک بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی ناوەندی ئەرشیف و پەرتوکخانەی ژنی کورد، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ژنان و چالاکوانان، پانێڵێکی بە ناونیشانی “ئاوەزمەندی کورد لە لایلایە” ڕێکخست، تییدا باس لە لایلایەی کوردی کرا.
سلێمانی
ئێوارەی دوێنێ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێیەمین ساڵ بە سەر ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوەو پەرتوکخانەی ژنی کورد، پانێڵێک بە ناونیشانی "ئاوازمەندی کوردی لەلایلایە" کەتیدا لەڕەهەندی دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە هەڵسەنگاندن بۆ لایلایە کرا.
نوخشە عەبدول، تویژەری بواری کولتوور وتی: لەڕووی مێژوویەوە دروستبوونی لایلایە بۆ درستبوونی سۆز و هەستی دایک بۆ منداڵ و لەو کاتەوەی ژن بووە بەدایک لایەلایە دروست بووە، جەعفەرشێخ حسێن بەرزنجی دەڵێت ئەو پیاهەڵدانەیی ئێستا ئێمە پێدەڵێن لایلایە نازانین لەکەیەوە هاتووە و سەریهەڵداوە چونکە لەو ڕۆژەوەی مرۆڤ دروستبووە دایک منداڵی لێکەووتۆتەوە هەست و سۆزی هەر هەبووە گەورەتر بووە لێرەوە ڕووندەبێتەوە مێژووی دروستبوونی لایلایە مێژوویەکە پێ بەپێ ژیانی مرۆڤایەتی ڕێکردووە لەگەڵ دروستبوونی قوناغ دوای قۆناغ پەرەی سەندووە، چەندین هونراوەی جیاواز دەبارەی لایلایە هەیە کەدەڵێت(لای لایەئەی مناڵی چاک، ئەی چاوڕەشی ئەبرۆکەوان کاتێک بێرت لێدەکەمەوە دڵم پڕدەبێت لەخۆشەویستی بنوو بەهێواشی بەبێدەنگی لای لایە ئەی منداڵی چاک.
تابان محەمەد. مامۆستای زانکۆ وتی: لایلایە لەمێژوودا وەک قەڵای پاراستنی زمانی کوردی کاری کردووە لەقوناغەنەی کە زمانی کوردی رووبەڕووی قەدەغەکردن و شیواندن یان تواندنەوە بۆتەوە، دایکی کورد لەڕێگەی لایلایەوە زمانەکەی بەدەستکاری نەکراوی و بەشێوازێکی پەتی گەیاندووەتە نەوەی نوێ، لایلایەی کوردی ئاوێنەی مێژوویە تێیدا شوێنەواری سەردەمی کۆچبەری شەڕی عەشایر شۆڕشە نەتەوەیەکان و کارەساتەکانی وەک ئەنفال و کیمیاباران دەبینرێت.
لە درێژەی پانێڵکەدا فەریدە یەزدانپەنا، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ژینگە ئاماژەی بەوەکرد، لایلایە لە سەرەتای ژیانی منداڵدا ڕۆڵێکی گرنگ لە دروستکردنی هەستی ئارامی و متمانەدا هەیە، پەیوەندی نێوان دایک و منداڵ پێش لەدایکبوون دەستپێدەکات، چونکە منداڵ لە سکی دایکیدا کاریگەری بە دەنگ و هەستەکانی دایک وەردەگرێت، بۆیە لایلایە بە درێژایی ئەو پەیوەندییە دادەنرێت و هەستی پاراستن و ئاسایش بە منداڵ دەبەخشێت، لایلایە بناغەی گەشەی زمان و کەسایەتی منداڵ دادەنێت، منداڵ پێش فێربوونی زمان، لە ڕێگەی ئاواز و دەنگی دایکەوە فێری پەیوەندیکردن بە جیهان دەبێت، ناوەڕۆکی لایلایەش کاریگەریی هەیە لەسەر دروستبوونی هەستی خۆشەویستی، بەهاو ناسنامەی منداڵ، بۆیە پەیام و واتاکانی لایلایە لە پرۆسەی پەروەردەدا گرنگییەکی زۆریان هەیە.
شیرین حسێن، مامۆستای زانکۆ وتی: هەبوونی لایلایەو هۆرە دوو شێوازی جیاوازن هەرییەکیان لە لایەن ژنەوە وتراون، کاتێک منداڵێک دەخەوێندرێت دایکان بۆیان دەلاوێنەوە، ژنان بەهۆی ئەو بارودۆخە پیاوسالارییەی گوزەراوە نەیدەتوانی خەمەکانی ناخی هەڵبڕژێت، بۆیە لە ڕێگەی لایلایەکانەوە خۆیان ئارام دەکردەوە، لایلایەکان خەمەکانی ناخیان هێناوەتە سەزمان و بە ڕژینی فرمێسکەکانەوە لە ڕوخساریشیاندا ڕەنگی داوەتەوە، کە ئەم دەربڕینانە بۆ دەروونی ژن کریگەری باشی دەبێت، لاواندنەوەکان لە ڕێگەی هۆندراوەکانەوە بەرهەمهاتووەو دایکان هۆنیویانەتەوە، لە ڕێگەی لایلایەوە تواندراوە ئازارو بەشمەیتییەکانی کوردیش بخەنە سەر زمان، لایلایە مۆرکی ژنەو دەبێت ژنان لە نەوەی نوێدا بیهێنەوە سەرزمان، بیکەینە کولتوورێکی زیندوو.
شێنێ محەمەد چالاکوان پیرۆزبایی یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی پەرتوکخانەی ژنی کوردی کرد وتی: سێ ساڵ بەر لە ئێستە ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوی ژنی کورد، لەسەر بیری شەهید ناگیهان ئاکارسەل بونیادنرا، لەمڕۆدا پیرۆزبای ئەم یادە لە دمەزرێنەرانی دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، لەمڕۆدا لە پانێڵێکدا باس لە لایلایەو کولتوور و لە ڕووی دەروونییەوو دەکرێت کە لە کۆنەوە تا ئێستا گرنگی پێدراوە، لە کۆندا دایکان لە کاتی منداڵ خەواندن و لە پرسەکاندا باسیان لەخەمەکانی ناخین دەکرد و دەیانهێنایە سەر زمان، پێویستە لە ڕێگی ئەم جۆرە پانێڵانەوە گرنگی بە زیندوکردنەووی ئەو کولتوورو دابونەریتانە بدەین، ژنانی کورد بەهۆکاری لەدەستدانی ڕۆڵەکانیان زۆرکات لاوندنەوەکانیان دەهێنایە سەر زمان.
لە کۆتایی پانێڵەکەدا بە بڕینی کێک پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوەو پەرتوکخانەی ژنی کورد کرا.