بە ناونیشانی "پرسی زمانی کوردی لە نێوان ماف و واقیعدا " کۆڕێک ئەنجامدرا
بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕۆژنامەنوسان و نووسەرانی شاری سلێمانی سەبارەت بە پرسی زمانی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆڕێک بە ناونیشانی "پرسی زمانی کوردی لە نێوان ماف و واقیعدا " سازکرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ لە شاری سلێمانی بە ناونیشانی "پرسی زمانی کوردی لە نێوان ماف و واقیعی" سەپيندراودا، سەبارەت بە پرسی زمانی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆڕێک بۆ هەریەکە لە نەجمە عەلوش، ئەندامی نوێنەاریەتی کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان و فەتحوڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی خۆسەر لە باشوری کوردستان سازکرا.
سەرەتای کۆڕەکە بە وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپيکرد، دواتر کۆڕەکە بە ئامادەبوونی زۆرێک لە ڕؤشنبیران و نووسەرانی شارەکە ئەنجامدرا، لە کۆتاییدا بە گواستنەوەی بیروبۆچوونەکان کۆتایی بە کۆڕەکە هات.
نەجمە عةلوش، ئەندامی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان وتی: سەرەڕای ئەو بارودۆخەی بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا خەبات و تێکۆشانی هاوڕێکانمان لە ئێستادا ماف بەکورد نەدرێت بە کوردی خوێندن بکات، وتی: زیاتر لە ١٠ ساڵە زانکۆو خوێندنگەکانمان بە کوردییە و ئەزموونێکی تازە نییە، ئێمە لە کۆنەوە خێندنگەو زنکۆو دەرچووی بەشەکانی زانکۆمان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا هەیە، لە ئێستادا لە دوای ١٠ ساڵ لەگەڵ دەوڵەتانی دەرەوە و سوریا پێکەوە ڕێگری لە زمانی کوردی لە خوێندن و دامودەزگاکاندا قەدەغە دەکرێت، بۆیە لە ٪۷٠ ی خوێندکران خوێندنیان بایکۆتکردووە، ئێمە ناڵەین زمانەکان نەبێت دەڵەین خوێندکاران بە زمانی دایکیان خوێندن بکەین، کارێکی باشە خوێندکاران زمانی بیانی فێربن، بەڵام قبوڵکراو نییە قەدەغەی زمانی کوردی بکەیت، خوێندکاران قبوڵی ناکەن و بایکۆتی خوێندنیان کردووە، بۆیە ئێمە لە ڕێگەی کۆڕو سیمینارەوە هەڵمەتێکمان بۆ پشتگیری خوێندکرانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، ئەوا نیوەی خوێندن تێدەپەڕێت خوێندکارانی کورد سوورن لەسەر بایکۆتکردنیان بۆیە وابڕوات ساڵێک دوادەکەون لە خوێنیان، بۆیە پشتیوانییەکان و دروستکردنی فشار ئەرکی هەر کوردێکە تا گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بە مافەکانیان بگەن.
فەتحوڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی خۆسەر لە باشووری کوردستان وتی: وەک دەزانن بارودۆخی سووریا ڕوون نییە بەرەو کوێ دەچێت بۆیە ناکۆکی زۆرە لە ناوخۆی سووریادا، دیفاکتۆی کورد هەیە لە سووریادا بەڵام دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەکە زۆرە بۆ ناوخۆی سوریا و نایانەوێت سووریا ببێتە خاوەنی دەستووری دیموکراتیک، دەبێت سووریا لە داهاتوو بۆ هەموو پێکهاتەکان بێت و مافی هەموویان بدرێت بە دیموکراسی، چونی کوردیش بۆ دیمەشق لەو چوارچێوەیەدا و ئەمڕۆ لە سووریا باسی بوونی کورد دەکرێت لە چوارچێوەی سووریادا کە ئەمش تازەیە و چاوەڕێی پێشکەوتنین، سووریا بەم شێوەیە بەڕێوە نابرێت بۆیە دەبێت ڕێز لە دیموکراتیک بگیرێت تابتوانێت بمێنێتەوە، کورد لە سووریادا ڕێکخستن کراوە و بۆیە دەرفوتی بەردەم کوردان هەیە و دەبێت ئەو دەرفەتانە لە دەستووری داهاتوی سووریادا بچەسپێنین و دیموکراسی بێت.
" لە هەرشوێنێک کورد هەبێت پێویستە زمانی کوردی بخوێنێت"
بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لە باشووری کوردستان وتی: وەک نوێنەرانی ڕۆژئاوی کوردستان، ئێمە وەک هەرسێ نوێنەرایەتی خۆمان خەباتمان بەرفراوان بکەین، ئامانجمانە چۆن چالاکییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشتیوانی گەل لە باشووری کوردستان ئەنجامدرا، هاوشێوەی ئەو پاڵپشتیانە ئەمڕۆ پشتیوانی خۆمان بۆ خوێندنی زمانی کوردی دەرببڕین، ئەمڕۆ لەکوردستانی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروبۆچوونەکان لەسەر خوێندنی زمانی کوردی و پشتیوانی لە کوردان ئەم سیمینارە ڕێکخراوە، ئێمە ئامانجمانە بە زمانی دایکمان لە خاکی خۆماندا بخوێنین و گفتوگۆ بکەین، بۆیە ڕێگە بە داگیرکەر نادەین دەستوەردان لە یاسا و پڕەنسیپەکانماندا بکات.
"زمانی کوردی زمانی دایکمانە، بۆیە پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین"
تانیا کەمال، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتی: ئەم چالاکییە تایبەتە بە هۆشیارکردنەوەی کورد لەسەر مافە سەرەتاییەکەیان کە ئەوەش زمانی کوردییە، کە کورد لە کۆنەوە شەڕ بۆ مانەوەی دەکات، لەمێژە کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ دەستکەوتنی مافەکانیان تێکۆشا دەکەن، لە کاتێکدا لە لایەن حکومەتی سووریاوە بە بڕیارێک مافی گەلی کوردیان پێشێل کردووە، ڕێگری بۆ زانکۆ و خوێندنگەکان دروست دەکرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: بۆیە ئەمڕۆ لە کۆڕێکدا لەبارەی هۆشیاری هاوڵاتیان بۆ زمانی دایکیان و باسکردن لە خوێندنی زمانی کوردی لە زانکۆو خوێندنگە و فەرمانگەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، ئێمەش وەک کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا پشتیوانی خۆمان بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەردەبڕین.