"بە خۆپاراستن و تێکۆشانی هاوبەش ژنان دەتوانن ئەو جیهانە بونیاد بنێن کە دەیانەوێت"

ساریا عەفرین، فەرمانداری یەپەژە تیشکی خستە سەر گرنگی خۆپاراستن و خەباتی هاوبەشی ژنان و وتی: بە خەباتی هاوبەش ژنان دەتوانن جیهانێک بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت بونیادبنێن، خاوەنداری لە ڕەنجی هەموو ژنان بکەن.

بێریڤان ئینتاچی

 

ناوەندی هەواڵ- دوای ئاڵۆزیی سووریا بە شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢، ئەو ژنانەی پێشەنگایەتی شۆڕشیان کرد، لە هەموو بوارەکاندا خۆیان ڕێکخست و سیستمی خۆپاراستنیان بونیاد نا، ساریا عەفرین، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" باسی لە گرنگی خۆپاراستنی لە لایەن ژنانەوە کرد و سەرنجی بۆ پرۆسەی دەستپێکردنی شۆڕشی ژنان ڕاکێشا، کە تێیدا ژنان توانیان سیستمی خۆپاراستن بونیاد بنێن.

 

ساریا عەفرین وتی: بونیادنانی سوپای ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و پێکهێنانی یەپەژە شۆڕشێکە، بەڵام بەشداری ژنان لە کۆمەڵگەیەکدا کە خاوەن عەقڵێکە وادەزانێت ژنان ناتوانن چەک هەڵبگرن و شەڕ بکەن، شۆڕشێکەو خۆپاراستن ژنان گرنگە، له ڕێگەی خەباتی هاوبەشی ژنان له سەرتاسەڕی جیهاندا ژنان دەتوانن جیهانێک به شێوەی خۆیان بونیادبنێن و سوود له کارەکانی هەموو ژنان وهربگرن، وتی:"ئەگەر یەکێتییەک لەسەر کۆنفیدرالیزمی جیهانی ژنان هەبێت، گۆڕانکاری زۆر لە جیهاندا دەکرێت.

 

دەرفەتەکان بۆ بونیادنانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

ساریا عەفرین وتی: لە ساڵی ٢٠١١ بەدواوە شۆڕشێک لەدژی سیستمی فاشیستی دەوڵەت و ناسیۆنالیزمی ڕژێمی بەعس دەستیپێکرد، پێشتر گەلی کوردو لەناویاندا ژنان  لەژێر فشاری ڕژێمی بەعسدا ساڵانێک ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و گرتن بووەوە، لەگەڵ چروسکی شۆڕشی ڕۆژئاوا، هیچ گومانێک نەبوو کە ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا ئیلهامیان لە خەباتی ژنانی کوردستان وەرگرتووە، بۆچوونی ڕێبەر کە دەڵێت "ژنان خۆیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی بتوانن داوای ئازادی خۆیان بکەن و بتوانن خۆپاراستن پێبکهێنن" کردە بنەما بۆخۆیان.

 

"ژنان پێشەنگایەتیان لە لایەنی سەربازی و سیاسیدا کرد"

 ساریا عەفرین باسی لەوەشکرد، ئەو سیستمەی کە تێیدا دەژیا، سیستمی پیاوسالاری، پێویستییەکی وای هێنایە ئاراوە و شۆڕش دەستپێکرد و وتی: بەڵام وەک ژنێک، هەم بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی کە ڕژێم دایمەزراندووە و هەم بەهۆی دەسەڵاتی پیاوانەوە، ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی بوو، لە هەوڵێکدا بوو بۆ گەیشتن بە ئازادی، لەسەر بنەمای ئەم مەرجانە شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو بە ئیلهامبەخش بۆ هەموو ژنان، شۆڕش بە پیشەنگایەتی ژنانی کورد دەستیپێکرد،  چ لە ڕووی سەربازی و سیاسی و هەروەها لە لایەنی کۆمەڵایەتیشدا ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان گرتە ئەستۆ ڕێکخستن و زانابوونی ژنان هەبوو، ئەم ڕێکخراوە ئیلهامبەخش بوو بۆ ژنان کە بتوانن لە بواری سەربازیشدا خۆیان دەرببڕن.

 

"بەبێ هێزی خۆپاراستن ناتوانیت دۆزی ئازادی بکەیت"

لە درێژەی قسەکانیدا، ساریا عەفرین جەختی لە گرنگی خۆپاراستنی ژنان کردەوە و وتی: لەو سەدەیەدا کە تێیدا دەژین، ئەگەر هێزێکی سەربازیت نەبێت، واتە ئەگەر هێزی خۆپاراستن دروست نەکەیت، ناتوانیت مافەکانت بەدەست بهێنیت،  ئەگەر هێزی خۆپاراستنت نەبێت، ناتوانیت دۆزی ئازادی خۆت بکەیت، لەسەر ئەو بنەمایە بەپێویستی دەرکەوت کە یەپەژە بتوانێت وەک یەکەیەکی خۆبەڕیوەبەرلە چوارچێوەی ئەم شۆڕشەدا خۆی ڕێکبخات و وەک یەکەیەکی خۆپاراستنی ژنان خۆی ڕێکبخات، بۆ ئەمەش لە هەموو ڕۆژئاوا خۆی ڕێکخست،  لەسەرەتادا  بە ژمارەیەکی کەم، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکە بووەتە هەزاران و وەک سوپا ڕێکخراوە، واتە ژنان لەژێر چەتری یەپەژە خۆیان ڕێکبدەخەن و توانیان خۆیان وەک هێزێک بۆ خۆپاراستن ناوببەن لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش و لە بەرامبەر فشارەکانی پیاوانی ناو کۆمەڵگe و لە دژی چەوساندنەوە  لەلایەن سیستمەوە وەک هێزێکی خۆپاراستن و نوێنەرایەتیکردنی هەموو ژنان لە شۆڕشدا جێگەی خۆی گرت، یەپەژە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٣ ڕاگەیەندرا و بەم شێوەیە لە هەموو شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆی ڕێکخست و شەپۆلەکانی گەیشتە هەموو باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

"خۆپاراستن ژنانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کۆکردەوە"

ساریا عەفرین وتیشی: لەم سەردەمەدا بچیتە هەر ماڵێک، ژنێک نییە کارێکی نەبێت، ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا سەرقاڵی کارن،  ژنێک نییە بڵێت من ناتوانم ئەمە بکەم،  هەموو ژنێک ئەو باوەڕەی بە خۆی وەرگرتووە و زیاتر جەختی لەسەر داهاتی زیاتر کردووەتەوە و بەو پێیەش بەشدارییان لە کاردا کردووە، ئەو مۆدێلێکە بۆ هەموو ژنان لەو ناوچانەی کە تێیدا دەژین، ژنان لە کۆمەڵگەدا لە هەر نەتەوەیەکە جیاوازی نییە، لە ئەنجامدا ئەو ژنە، کاتێک ژنێکی کورد زیانبەرکەوتووە، ژنێکی عەرەبیش زیانی بەردەکەوێت، هەروەها بۆ ژنانی ئاشووری و سریانی و هتد بەهەمان شێوەیە.

 

لەوانەیە وەک نەتەوە، ناو و ئایین جیاواز بێت کە ئێمە نوێنەرایەتی دەکەین، بەڵام لە کۆتاییدا هەموومان ژنین، بەهۆی ئەو ڕۆڵەی کە بۆ ئێمەی ژنان لە سیستمەکەدا دیاری کراوە، هەموو ژنان لەم ڕۆڵەدا دەژین، بەهۆی ئەوەوە بەپێی داب و نەریتی کۆمەڵگە، هەموو ژنان لە هەوڵدان کە چۆن دەتوانن خۆپاراستن بکەن، دامەزراندنی یەپەژە بووە هۆی ئەوەی ژنان لە هەموو نەتەوەکانەوە لە یەپەژەدا بدۆزنەوەو خۆیان بپارێزن، یەپەژە شوناسێکە بۆ ژنان لە نەتەوە جیاوازەکاندا، واتە تەنها ناسنامەی ژنێکی کورد نییە، ئەمڕۆ ژنێکی عەرەب، ئاشووری، سریانی، عەلەوی و ئێزدی دەتوانێت نوێنەرایەتی خۆی لە یەپەژەدا بدۆزێتەوە، یەپەژە یەکێتی نەتەوەیی دروست کرد و ئەمەش خۆی لە خۆیدا خەباتێک بوو دژی عەقڵیەتی دەسەڵاتدار.