بۆ دووەم ساڵ مانگی ئاب گەرمترین بوو

ئاژانسی چاودێری کەشوهەوای ئەورووپا ئاشکرای کرد، تۆمارەکان دەریدەخەن مانگی ئاب گەرمترینی ئەم مانگە بووە لە مێژوودا، بەمەش بۆ دووەم ساڵی لەسەریەکە مانگی ئاب ئەوەندە گەرم بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٤ی ئەیلول ئاژانسی چاودێری کەشوهەوای ئەورووپا ڕایگەیاند، تۆمارەکان دەریدەخەن مانگی ئاب گەرمترینی ئەم مانگە بووە لە مێژوودا، کە تێکڕای پلەی گەرمیی 16.82 پلەی سیلیزی بووە

 

بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە، کە وایکردووە ڕۆژەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما زیاتر بن.

 

ئاژانسی چاودێری کەشوهەوای ئەورووپا ئاماژەی بە ناوی ئەو وڵاتانە داوە، کە گەرمترین مانگی ئابیان بەڕێکرد، کە بریتی بوون لە ئوسترالیا، ژاپۆن، چین و نەرویج

 

ئاژانسی چاودێری کەشوهەوای ئەورووپا ئاماژەی بەوەکردووە، کیشوەری ئەورووپا زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە زۆربەی وڵاتانی کیشوەرەکە، پلەی گەرما بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، هەروەها وشکەساڵی و سووتانی دارستانەکانیش بەردەوام لە فراوانبوون و زیادبووندان.