بە بەشداری ژنان پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە قەزای تەق تەق بەڕێوەچوو...

لە دوو ڕۆژدا پێنجەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەچوو، ژنانی جووتیارو خاوەنکار بەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداربوون.

شلێر کۆیى

 

​تەق تەق_فێستیڤاڵی هەنجیر یەکێکە لە چالاکییە ئابووری و کولتوورییە گرنگەکانی سنوری قەزای تەقتەق، کە ساڵانە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی بەبازاڕکردن بۆ بەرهەمی جووتیارانی ناوچەکە بەڕێوەدەچێت، هاوکات دیمەنێکی گەشتیاریی و هاوینەی گونجاو بۆ سەردانیکەرانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و عێراق دەخولقێنێت،  جێگای باسە زۆربەی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە ژنانی دەستڕەنگین و خاوەن کار بوون، کە هەریەکەو بە بەرهەمێک بەشداری کردبوو.

 

بەشداربووانی فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق کە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئاب بەڕێوەچوو، جەخت لە گرنگی پشتگیری بەرهەمی ناوخۆیی و تواناسازیی ژنان دەکەنەوە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنجیر لە قەزای تەق تەق، ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی دەستڕەنگین، جووتیاران و خاوەن کارە بچووکەکان بە بەرهەمی جۆراوجۆری ناوخۆیی بەشدارییان کرد، فێستیڤاڵەکە کە ببووە ناوەندێکی گەرم و گوڕ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری، چەندین بەرهەمی سروشتی و دەستیی ناوچەکەی لەخۆگرتبوو.

 

بەشداربووان، جەخت لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی کراوەک:تواناسازی و سەربەخۆیی ئابووریی ژنان: بەشداربووان ئاماژەیان بەوە دا کە فێستیڤاڵی لەم شێوەیە دەرفەتێکی زێرینە بۆ ژنان تا دەستڕەنگینی و بەهرەکانی خۆیان دەربخەن، ببنە خاوەن داهاتی سەربەخۆ و پاڵپشتی ئابووریی خێزانەکانیان بکەن.دروستکردنی کەشوهەوایەکی کۆمەڵایەتی و گەشتیاری.

 

سیتا قەهار، خەڵکی تەق تەقە بە چاو و قاوە بەشداری کردووە، سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەم هاتووم بە چاو قاوە وکێک بەشداریم کردووە، وخۆم لە دوکان کاری فرۆشیاری دەکەم و  فێستیڤاڵ زۆر زۆر پێویستە، شتێکی زۆر باشە بەتایبەت بۆ ژنان، تا دەستڕەنگینی خۆی لێرە بتوانێ نیشان بدات، من خۆم شاگردی دوانگەیەکی ژنانەم، لەتەق تەق، زۆر گرنگە ژنان  پشت بە خۆی ببەستێ لە بۆ هەموو ئیشێک، بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێ تاوەکو سەرکەوتوو بێت لە ژیاندا، ئارامی تەنانەت لە ئیشکردندا کە دەچی ئیشێک دەکەی، ئەگەر دڵت لەوی ئارام بێت زۆر زۆر خۆشە، واتا بۆ نموونە من کە دەچمە دەرەوە هیچ شتێکم لە بیر نامێنێت جگە لە ئیشەکەی خۆم، و ژنان  لێرانە دەستڕەنگینییەکانی خۆیان نیشانی خەڵک دەدەن، ئەوەش بەلای منەوە زۆر گرنگە..

 

بەشداربوویەکی دیکە  بەناوی بەهار کەریم،  کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتەدەڵێت : لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتوم بەشداری فێستیڤاڵی هەنجیرم کردووە لە تەقتەق ، و ساڵانە بەشداری ئەم فێستیڤالانە دەکەم، و فێستیڤالەکە خۆشە قەرەباڵغە، شوێنێکی گەشتیاری خۆشە، کڕیاریش باشە شکور بۆ خوا، من بە  جپسیەکان وتەمر هیندی، میوە تەبیعییەکان و جەلاتینە بەشداریم کردووە، زیاتر بۆ جەو گۆڕین هاتووین، ئیتر لە تەنیشتییەوە حەزمان کرد ئیشێک بکەین،  ئێستاش وەکو  گروپێک بە یەکەوە هاتین، هەم خۆشە ئەم شەوانە بە یەکەوەین و شتیش دەفڕۆشین، ئێرەش زۆر دڵگیرە ژنانی دەستڕەنگینی زۆر لێیە، ئێستا ناوچەکانی باشوریش خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و ئەوانە دەستڕەنگینی زۆری تێدایە ئیشی دەستی دەکەن، بە ئیشەکانی خۆیان بەشداری دەکەن لە فێستیڤالەکان.

 

شیلان جەلال، لە سلێمانیەوە هاتووە بە کۆمەڵێک کاری دەستی بەشدارە سەبارەت بە کارەکەی وتی:  سەرەتا خۆشحالم بۆ یەکەم جارە بەشدارم لە فێستیڤاڵی هەنجیر بکەم لە تەق تەق، بەڵام ئەزموونم لە ٢٠١١ وە من ئیشدەکەم و بەشدارم لە کارەکانی فێستیڤالەکان وهەمو شتەکان خۆم لەگەڵ کچەکەم درووستى دەکەین، ئەمرۆ زۆر باشە زۆر زۆر قەرەباڵغە، بەڵام وەکو کڕیار، کڕیار زۆر کەمە، خەڵکەکە حەزدەکات هەر پیاسەیەک بکات و سەیرێک بکات، شت ناکڕن، پێویستە ژنان کاربکەن چونکە لە ئێستا دا لەماڵێک چەند کەسێک کاربکات ئینجا دەتوانى خەرجى بکەى وژیان قورسە.

 

هەنارکەریم لەگەڵ خێزانەکەى هەنجیر دەفرۆشێت وتى: من لەگەڵ هاوژینەکەم کارى باخى هەنجیر دەکەم وئەمرۆ هەنجیرەکەمان هێناوە بۆ فێستیفاڵ و هەنجیرەکەمان زۆر تایبەتە هەنجیرى بە شیلەى پێدەڵێن، هەرچەندە کارى باخدارى ڕنینى هەنجیرو خزمەتکردنى باخ رەزەکان قورسە بەڵام دەشبێت کار بکەین.