بۆ بەشداربوونی ژنان لە میکانیزمەکانی بڕیاردان کۆمیتەیەک دامەزرا

نوسینگەی ژنانی مەسەدە و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای کانتۆنی ڕەققە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە تەواوی بوارەکانی ژیان و فراوانکردنی ڕۆڵیان لە میکانیزمەکانی بڕیاردان، کۆمیتەیەک دامەزرا.

ناوەندی هەواڵ

 

نوسینگەی ژنانی مەسەدە بە هاوکاری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، لە بینای مەسەدە لە شاری ڕەققە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا، بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە تەواوی بوارەکانی ژیان و فراوانکردنی بەشدارییان لە شوێنەکانی بڕیاردان کۆمیتەیەک، بنیاتنرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین ژنی تێکۆشەر بەشداربوون، دەربارەی ئاستەنگەکانی ژنان لە ڕەققە و تەبقا و ڕێبازەکانی بەهێزکردنی ژنان لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە، بۆچوونەکان هاوبەش کران. جەختکرایەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لەنێو کۆمەڵگەدا و پشتگیریکردن لە مافەکانی ژنان، دەبێت میکانیزمەکانی ڕێکخستنی زنجیرە چالاکییەکان لەنێوان ڕێکخراوەکانی ژنان بنیات بنرێت.

 

لەکۆتاییدا، کۆمیتەیەک بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان، زیادکردنی بەشداری ژنان لە میکانیزمی بڕیاردان و ئایندەیەکی باشتر، دیدگایەکی هاوبەش خرایەڕوو.