١٤ ملیۆن منداڵ لە سودان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە

دانیشتوانی سودان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی مرۆیی بوونەتەوە، چونکە ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوامە و هیچ ئاگربەستێک نەکراوە، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان 'یونیسێف'، ئاماژەی بەوەکرد لە کۆی ٢٤ ملیۆن منداڵ لە سودان، ١٤ ملیۆنیان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی وشکەساڵی، کە ڕەنگە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی برسێتی زیاتر، چونکە بەردەوامبوونی ململانێی سودان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ ماوەی زیاتر لە ١١ مانگ، وڵاتەکەی بەرەو لێواری برسێتی بردووە.

 

تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی پێویستی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئەنجامەی کە سودان پێشتر پێی ناوەتە قۆناغی برسێتییەوە بەڵام لە دوای جەنگ گوومانی تێدا نییە چوونەتە ئەو قۆناغەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە کۆی ٢٤ ملیۆن منداڵ، ١٤ ملیۆنیان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، ١٩ ملیۆنیان لە خوێندن دەرچوون و ٤ ملیۆنیان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلەیە ئاوارەبوون، جگە لەوەش نزیکەی ٣.٧ ملیۆن منداڵ کە بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن، لەنێویاندا ٧٣٠ هەزاریان بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ململانێکان بەردەوام بێت و ئاگربەست نەکرێت، ئەگەری زیادبوونی ئەو ژمارانەش زیاتر دەبێت، زۆرکات ڕوودانی برسێتی لە هەر وڵاتێکدا زۆر درەنگ ڕادەگەیەنرێت، واتە دوای بەفیڕۆدانی دەرفەتی زۆر بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیان، ئەمەش ئەگەری ئەوەی هەیە گەیشتن بە قۆناغی برسێتی گەورە دەربکەوێت بە تایبەت لە وەرزی وشکەساڵیدا.

 

باس لەوەکرا، ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان لەنێویاندا خۆیان ناتوانن بگەنە ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، ئەوەش تەنها بۆ کەمی سەرچاوەکان دەگەڕێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێکخراوە مرۆییانەی لە سودان کاردەکەن بەهەمان شێوە بەدەست کەمی بودجەوە دەناڵێنن، لە کۆتایشدا داوای پێویستی ئاسانکاری بۆ هاتنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانە کرد کە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە بەبێ هیچ ئاستەنگێک.