ئۆگاندا یاسایەکی نوێی دژی دزینی ئەندامەکانی مرۆڤ دەرکرد

بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستە لە ئۆگاندا زۆرە و بەپێی زانیارییەکان ژنان فێڵیان لێ کراوە و نەشتەرگەرییەکی ناپێویستیان بۆ کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

یوێری موسیڤینی، سەرۆکی ئۆگاندا یاسایەکی پەسەندکرد بۆ ڕاگرتنی دزینی ئەندام و شانەکانی مرۆڤ، لە وڵاتێکدا کە بەپێی زانیارییەکان ژنان فێڵیان لێکراوە و نەشتەرگەری نا پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

 

میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە ساڵانی ڕابردوودا حاڵەتەکانی دزینی ئەندامەکانی جەستە لە ئەو ژنانەی کە بۆ کاری ناوماڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراون، فێڵیان لێکراوە لە ڕێکارە پزیشکییەکان  و گورچیلەکانیان لە ئەڵقە جیهانییەکانی بازرگانیکردندا دەفرۆشرێن.

 

لە تویتێکدا، جین ئاسێنگ، وەزیری تەندروستی، سوپاسی موسیڤینی کرد کە واژۆکردنی پڕۆژە یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامی مرۆڤی ئۆگاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بۆ باشتر ڕێکخستنی ناوچەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا دەرگاکە کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئۆگاندا دەست بە لاپەڕەیەکی نوێی چاندنی ئەندامەکانی جەستە بکات.

 

یاسای بەخشین و چاندن کە یەکەم یاسایە لە جۆری خۆی لە ئۆگاندا، کە هەر جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لە ئەندام و شانەکانی مرۆڤدا قەدەغە دەکات، سزاکان بریتین لە زیندانی هەتاهەتایی و غەرامەکردنی توند.

 

پێشتر کەنیسەی کاسۆلیکی کاریگەر و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان باسیان لە بڵاوبوونەوەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستە لە وڵاتەکەدا کردووە.

 

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢، کۆمپانیای ئاسێنگ دانی بەوەدانا کە خواست لەسەر چاندنی ئەندامەکانی جەستە لە وڵاتەکەدا زۆرە، بەڵام هیچ یاسایەک لە شوێنی خۆیدا نەبووە.