ڕاپۆرتی ئاب MKG: فشارەکان زیادیان کردووە، بەڵام ڕۆژنامەگەری بێ وەستان بەردەوامە

MkG لە ڕاپۆرتی مانگی ئابی خۆیدا وتی: لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەستگیرکردن و پێشێلکارییەکان بەردەوامن. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی دەسەڵات دەیسەپێنن، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان هەمیشە بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە مانگی ئابی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لە مانگی ئابی ٢٠٢٠دا ٢ ڕۆژنامەنووس ڕاگیراون، ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکراوە، ڕۆژنامەنووسێک بانگهێشتی لێپرسینەوە کراوە، لێکۆڵینەوەش لە دژی ڕۆژنامەنووسێک دەستیپێکردووە.

 

لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە لە مانگی ئابدا هێرشکردنە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕاستی قسە دەکەن بەردەوام بووە و ئەمانەی خوارەوە وتراوە؛

 

لە مانگی ئابدا فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان بێ وەستان بەردەوام بوو. ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەیانویست هەواڵی ڕاستی لەگەڵ خەڵکدا بڵاوبکەنەوە و ببنە شوێنکەوتووی ڕاستییەکان ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن و لێپرسینەوە و سانسۆر بوونەتەوە. دەسەڵاتی پیاوسالاری بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات بازنەی کاری ڕۆژنامەنووسان بەرتەسک بکاتەوە و ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە دەنگی ژنان بە خەڵک.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەرگری لە ڕاستییەکان دەکەن لە ژێر ئامانجی دەسەڵاتدان

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بۆتە "دۆخێکی ئاسایی" بۆ ڕۆژنامەنووسان کە بەردەوام خۆیان لە هۆڵەکانی دادگادا ببیننەوە، و ئەوەشی خستۆتەڕوو: یەک هەواڵ، چاوپێکەوتن یان پۆستێکی دیجیتاڵی میدیا بەسە بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوە لە دژی ڕۆژنامەنوسان، بەتایبەتی ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی دەسەڵات دەگرن و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرا دەکەن و بە ئیرادەییەوە کارنامە پەیڕەو دەکەن، ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج.

 

هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە سانسۆر ئێستا بووەتە ئامرازێکی ڕۆژانەی سەرکوتکردن لە بواری دیجیتاڵیشدا. هەواڵەکان بلۆک دەکرێن، هەروەها هەژمارە دیجیتاڵییەکانی سۆشیال میدیای ژنە ڕۆژنامەنووسەکان دادەخرێن، بەڵام لە بەرامبەردا ژنە ڕۆژنامەنووسەکان بڕیاریان داوە کە لە ڕێگەی ڕێگەی ئەڵتەرناتیڤەوە ڕاستییەکان بگەیەننە کۆمەڵگا.

 

خەباتی دوولایەنەمان دژی سیستەمی پیاوسالاری بەردەوامە

 

هەروەها بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکە تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگییە تایبەتانەی کە ڕووبەڕووی ژنە ڕۆژنامەنووسەکان دەبنەوە و تێیدا هاتبوو: “بۆ ئێمەی ژنی ڕۆژنامەنووس، خەبات دوولایەنەیە، لەلایەک دژی فشارە گشتییەکانی سەر چاپەمەنی خەبات دەکەین، لەلایەکی دیکەشەوە دژی ئەو سیستەمە پیاوسالارییە دەجەنگین کە هەوڵی بێدەنگکردن و سەرکوتکردنی دەنگی ژنان دەدات، هەر بۆیە نووسین لەسەر توندوتیژی دژی ژنان، گوماناوییە مردن، سیاسەتی بێ سزای و خەباتی ئازادی ژنان بۆ ئێمە گرنگییەکی زۆری هەیە، هەر پارچە هەواڵێک کە بەرهەمی دەهێنین، ڕاستییەک ئاشکرا دەکات کە دەسەڵاتداران و سیستەمی باڵادەست نایانەوێت ببینرێن”.

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان ڕۆژنامەنووسان دەستبەرداری پیشەکەیان نابن و ئەم پەیامەی خوارەوە دراوە: "وەک کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا (MKG) دووپاتی دەکەینەوە کە دەنگی ژنان بەرزدەکەینەوە و ڕاستیەکان دەنووسین و شوێن قەڵەمی هەڤاڵانمان پەیڕەو دەکەین. لەبەرامبەر ستەم و سانسۆر و سیستمی باڵادەست و ئیرادەدا بێدەنگ نابین.بە بڕوایەکی پۆڵایینەوە پێداگری لەسەر کارەکانمان دەکەین کە ڕۆژنامەگەری ئازادە.

 

ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو:

 

1. ئەلیف بایبێرت – پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئێتکین (ETHA)

2. هاتیس دومان – سەرنوسەر و خاوەنی ڕۆژنامەی عەتیلیم

3. نادیە گوربوز – سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین (ETHA)

4. ئۆزدن کینیک – کارمەندی TRT

5. پینار گەیپ – سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی ئێتکین (ETHA)

6- یەلیس ئەیاز – خاوەنی ماڵپەڕی ئایدنپۆست

7- سۆنگوڵ یوجەل – سەرنووسەری گشتی گۆڤاری ئۆنسۆز

8- فاتمە سیبێل گورچیهان – ڕۆژنامەنووس

9- ئیرەم دێلیس – پەیامنێری ڕۆژنامەی ئایدن دەنگە