ڕاگەیاندراوێک دەربارەی بڕیاری ١٣٢٥ی تایبەت بە ژنان بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ژنان و خێزان-سلێمانى بڵاوی كردەوە، بڕیاری ١٣٢٥ لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ٣١ تشرینی یەکەمی٢٠٠٠ پەسەند كراوە، تێیدا جەخت لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی ڕێژەی ژنان لە ناوەندەكانی بڕیاردان دەکات.
					ناوەندی هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان- سلێمانی، لەبارەی بڕیاری ١٣٢٥ی نەتەوەیەکگرتوەکان لە راگەیاندراوێکدا چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیاری ١٣٢٥ لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ٣١ی تشرینی یەکەمی٢٠٠٠ پەسەند كرا .
ئەم بڕیارە لە چوار بنەمای سەرەكی پێك دێت كە بریتین لە (بەشداریكردن، پاراستن، ڕێگریكردن، دووبارە بنیاتنانەوە).
ئەم بڕیارە لەسەر چەند خاڵێك جەخت دەكاتەوە لەوانەش:
یەكەم– هەوڵدان بۆ زیادكردنی ڕێژەی ژنان لە ناوەندەكانی بڕیاردان و جومگە هەستیارەكان.
دووەم– گرنگی ڕۆڵی ژنان لە پشتگیری لە ململانێو بنیادنانی ئاشتیو داوای بەشداریكردنی كاریگەرانەی لە پرۆسەی سیاسی وكۆمەڵایەتی پەیوەست بە ئاشتی.
سێیەم– جەخت كردنەوە لە گرنگی ڕۆڵی ژنان لە ڕێگریكردن لە ڕوودانی ڕووداوی توندوتیژی وچارەسەركردنی گرفتەكان.
چوارەم– دڵنیابوونەوە لە جێ بەجێكردنی یاساكانی مافی ژنان لە پێشو پاش ناكۆكیەكان.
پێنجەم– ڕەچاوكردنی پێداویستیە تایبەتەكانی ژنانو كچان لە كاتی دروستكردنی كامپ و كۆمەڵگای نیشتەجێبوون بۆ ئاوارە و پەنابەرەكان.