"ڕاگەیاندنی تەندروست ئەرکی گەیاندنی پەیامی تەندروستە بە بینەر"

زۆربوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان، ناڕوونی لای وەرگر دروست کردووەو لە رووداوەکاندا هەواڵی ناڕاست و چەواشەکار دەدەنە وەرگر، لە بەرامبەردا ژنێکی میدیاکاری گەنج لە هەڵەبجە لەڕێگەی سیمینارو وۆرکشۆپەکانەوە هۆشیاری بڵاودەکاتەوە.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-بەهۆی ڕووداوە یەک لەدوای یەکەکان لە هەرێمی کوردستان و دروست بوونی چەندین جۆر لە ڕاگەیاندنی سێبەرو نابەرپرسیار، هاولاتیان توشی گرێی دەروونی بوون، ئەوەش بەهۆی هەواڵی ناڕاست کە دەبێتە هۆی ئەوەی میدیایەکی ناتەندروست جێگەی میدیایەکی دروست بگرێتەوە، هەروەها چەندین پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیدا بوون و بەناوی دەزگای ڕاگەیاندنەوە هەواڵی چەواشەکارانەو ناڕاست دەخەنە بەردەم وەرگرو ڕەچاوی ئیتیکی ڕاگەیاندن و ئەرک و بنەماکانی ناکەن.

 

"میدیا دەسەڵاتی چوارەمە دەبێت ببێتە دەنگ و ڕەنگی میللەت"

گۆڤار بەختیار. میدیاکار لەئێستادا بەردەوام کاری هۆشیارکردنەوەی گەنجانە ئەوەش لەڕێگەی سیمینارو وۆرکشۆپەکان تاوەکو گەنجانی وەرگر ئاگادار بن چ جۆرە میدیایەک دەکەنە سەرچاوەی هەواڵەکانیان لەوبارەیەوە وتی: میدیا ئامڕازیکە بۆ ئەوەی بیرۆکەی زانیارو دروست بە میللەت بگەیەنێت و دەسەڵاتی چوارەمە و دەبێت دەنگ و ڕەنگی خەلک بگەیەنیت و ببێتە دەنگ و ڕەنگی میللەت بەدەسەڵات و لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنێت.

 

 "میدیای ناتەندروست زۆر بووەو پێویستە هاوڵتیان هۆشیار بن"

میدیاکار گۆڤار بەختیار ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا میدیای تەندروست و ناتەندروست زۆر زۆر بووەو پیوەیستە هاولاتیان ئاگاداربن و بتوانن جیای بکەنەوە، وتی: میدیای تەندروست دەبیت هەواڵەکە ڕاست و دروست بێت و هەوڵ بدات کولتوور باش بەڕێوەبەرێت و گەنجی باش پەروەردە بکات، دەبێت خەڵک بەرەو ئاراستەی باشە بەرێت و دەست بۆ پرسە گرنگەکان بەرێت، بەڵام ئێستا تەواو پێجەوانەیەو میدیای بازاری زۆر زۆر بووە هەرکەسێک مایک بگرێت و ڕۆژنامەنووس لە ئێستادا زۆر زۆر بووەو  هەندێک جار نازانێت باوەڕ بە چ هەواڵێک بکەیت

 

میدیایی بازاری و ساختە بەچی دەناسرێنەوە؟

بۆ ناسیەنەوەی ئەو میدیایانەی کە لەئێستادا هاوڵاتیان بە لاڕێدا دەبەن  ئەوەیە هەواڵەکانیان فێڵ و چەواشەکاری تیادایە هەست بە نادروستی هەواڵەکان دەکەیت و یان ئاماژە بەوە دەدەن کە لە چاوگێکەوە زانیویەتی یان دەڵێن سەرچاوەکە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێت ئەمانە جێگەی متمانە نین بۆ میللەت وبینەر، دەبێت بابەتیک بێت بینەر لە ڕاستی و دروستی بابەتەکە تێبگات و نابێت کارێک بکات کار کە سەر کولتوور بکات و کاریگەری نەرێنی هەیە.