" ٧ ڕۆژنامەنووسی ژن هێشتا لە زینداندان"

لە ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی پێشێلکاری مافەکانی MKG ئاماژە بەوە کراوە، ژنانی٦ ڕۆژنامەنووسی کورد بە تایبەتی ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەبنەوە، چوار ڕۆژنامەنووس سزا دراون و ٧ ڕۆژنامەنووس تا ئێستاش لە زینداندان.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا " "MKG ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە مانگی تەمموزدا بڵاوکردەوە, بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕۆژنامەنووسێکی ژن ڕاگیراوە، ڕۆژنامەنووسێکیش لەکاتی ڕووماڵکردنی هەواڵدا ئاستەنگ کراوە. بڕیار سەبارەت بە دۆسیەی چوار ڕۆژنامەنووس درا، دادگاییکردنی ٢٣  ڕۆژنامەنووس بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی مانگی تەمووز، ٧ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکاندا زیندانی دەکرێن، ڕۆژنامەنووس دەریا ڕەن لە ٦ی ئاب ئازادکرا.

 

بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

بەپێی پێوەرەکانی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەوانی پەیامنێرانی بێ سنوور "RFS" بۆ ساڵی ٢٠٢٣، تورکیا لە ڕیزبەندی ١٦٥دایە  لە کۆی ١٨٠ وڵات، بەگوێرەی زانیارییەکانی RSF، تورکیا لە پۆلی "پرسیار"ەوە بۆ پۆلی "ترسناک" ڕۆیشتووە، فشارەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنوسان زیادی کردووە، وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس لە کوردستان و تورکیا، دەزانین کە ئەمانە تەنیا داتای فەرمین، دەزانین کە فشارەکان دژی ڕۆژنامەنووسان و پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان هێشتا زۆرە.

 

لە تورکیا کە ئازادی ڕۆژنامەگەری پشتگوێ دەخرێت و بە نەبوونی دادەنرێت، جارێکی دیکە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان هەڕەشەیان لێکرا و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە گەمارۆدران، ڕۆژانە ئاستەنگ و فشار لەسەر ڕۆژنامەنووسان زیاتر دەبێت، ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی توندوتیژی و لێپێچینەوە و هەڕەشەی زیندانیکردن دەبنەوە، حکومەت کە دەیەوێت میدیایەکی "یەکدەنگ" دروست بکات، بەردەوامە لە فشارەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان، ژنانی ناو مەیدانەکان ڕووبەڕووی هەراسانکردنی پۆلیس دەبنەوە، ئەمجارەیان بە سزا دەورە دراون، ئەو حکومەتەی کە لە یەک شەودا ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵی هەڵوەشاندەوە، ئێستا مافی ژنانی پشتگوێ خستووە کە ناوی کۆتایی خۆیان هەبێت، حکومەت کە بەبێ پچڕان بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر دەستکەوتەکانی ژنان، ئەو ژنانەی لە هەواڵەکاندا هێرش کردنە سەر ژنان دەگرنە دەست، دەکاتە ئامانج.

 

ڕۆژنامەنووسانی ژنی کورد کە بە تایبەتی لەلایەن حکومەتەوە دەکرێنە ئامانج، تەنانەت لەم مانگەشدا ڕووبەڕووی هێرشی دادگا بوونەتەوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندەکەی لە ئەنقەرە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، پەیامنێرانی ژن نیوز حەبیبە ئیرەن، ئۆزنور دێگەر و پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) دیرەن یورتسێڤەر، بێریڤان ئاڵتان، جەیلان شاهینلی، زێمۆ ئاگۆز دەستگیرکران و لە ١٦ی ئایاردا دۆسیەکەیا هەڵوەشایەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣. لە دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووساندا هاوڕێیانمان دیرەن یورتسێڤەر، بێریڤان ئاڵتان زێمۆ ئاگۆز و ئۆزنور دەگەر سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.، وەک شایەتحاڵی ئەم هێرشانە لە لایەک ئاگاداری پیشەکەمان دەبین، لە لایەکی دیکەشەوە بە ناوی ژنانەوە تێدەکۆشین، لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەو دەسەڵاتەی کە دوژمنایەتی ژنان دەکات، ئەوەی دەمانپارێزێت، ڕێکخستنی ئێمە و پشتیوانی یەکترییە.

 

لە ڕاپۆرتی مانگی تەمووزماندا، هاوڕێیەکی ژنە ڕۆژنامەنووسمان دەستبەسەر کرا، هاوڕێیەکیشمان لە کاتی بەدواداچوونی هەواڵەکەدا دەستبەسەر کرا، بڕیار سەبارەت بە دۆسیەی چوار هاوڕێمان درا. دادگاییکردنی ٢٣ هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی مانگی تەمووز، ٧ ڕۆژنامەنووسی ژن لە زیندانەکاندا زیندانی دەکرێن. ڕۆژنامەنووس دەریا ڕەن لە ٦ی ئاب ئازادکرا.

 

 لیستی ژنە ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکان:

دەریا ڕەن- پەیامنێری ژن نیوز ، لە ٦ی ئاب ئازاد کرا

 ئەلیف ئەرسۆی – سەرنووسەری گۆڤاری یورویوش

هاتیجە دومان – بەرپرسی نووسین و خاوەنی ڕۆژنامەی ئاتیلیم

 ئۆزلەم سەیهان-  ڕۆژنامەنووس

تولای جانپۆلات – پەیامنێری ڕۆژنامەی سەباح لە ئەنقەرە

سەلامەت توران – ڕۆژنامەنووس

ئۆزدن کینیک – کارمەندی  تەرەتە