٦٩٤ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەستداوە
دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوwمەلەرزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەستداوە گەشتوەتە ٦٩٤ کەس و هەروەها هەزار و ٦٧٠ کەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمریکی، سەبارەت بە ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوون بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە ئامارێکی بڵاوکردەوەوئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەستداوە گەشتووەتە ٦٩٤ کەس گیانیان و هەروەها، هەزار و ٦٧٠ کەسیش برینداربوون.
راشگەیەندراوە، دوای ١٢ خولەک لە یەکەم بوومەلەرزە، جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەک لە میانمار ڕوویداوە، کە گوڕەکەی ٦.٤ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.
ئاماژە بەوەشكراوە، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی خراپبوونی هێڵەکانی پەیوەندی و کارەبا، هەروەها زیانێکی زۆر بە ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتە گەیشتووە.