چوار ژنی گەنج لە مەشهەد و کەرەج دەستگیرکران

لەگەڵ سەرکوتکردنی بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی گەل، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چوار ژنی گەنج لە شارەکانی مەشهەد و شەهریاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستبەسەر کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و ئێران شایەتی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی گەلی بەخۆیەوە بینی کە بە دەیان شاری سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاسایش پەرەی سەندووە.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم، هەستی قوربانی، خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵ، لە شاری مەشهەد، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشییەوە دەستبەسەر کرا، تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بەوەی کێ دەستگیری کردووە و لە کوێ ڕاگیراوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی شەهریار، هێزەکانی ئاسایش کەسوکاری عرفان خەزائییان دەستگیرکرد، کە زیانلیکەوتووی ناڕەزایەتییەکانی پێشوو بوو، کە ئیلاهی خەزائی ئامۆزایەکی "٣٩ ساڵ" لەگەڵ ستایش خەزائی "١٩ ساڵ" و نازین خەزائی "١٨ ساڵ" دەستبەسەر کراون.

 

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوون یان باری تەندروستی ئەم چوار ژنە گەنجە لەبەردەستدا نییە، هەروەها دەستگیرکردنی کەسوکاری ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون ڕوویداوە، بەتایبەتی پێش یادکردنەوەکان، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک ئامرازێک بۆ فشاری دەروونی و تۆقاندن لە دژی خێزانەکان سەیر دەکرێت.

 

ئەم دەستگیرکردنانە لە کاتێکدایە کە شۆڕشی گەلان دەچێتە حەوتەمین ڕۆژی خۆیەوە و ناڕەزایەتییەکان لە ٧٢ شاری سەرتاسەری وڵات بەردەوامن.

 

ئەم ناڕەزایەتیانە درێژکراوەی زنجیرەیەک شۆرشن کە لە ساڵانی ڕابردوودا وڵاتی گرتووەتەوە و خۆپیشاندەران داوای کۆتاییهێنان بە سەرکوتکردن و باشترکردنی بارودۆخی سیاسی و ئابووری دەکەن، لە ناو ئەم کەشوهەوا گرژییەدا، ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ تادێت هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن بە ئامانج دەگرن کە چالاکوانان و هاوڵاتیان بە ژنانی گەنج و منداڵانی کچ دەکەنە ئامانج، ئەمەش وەک هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی زەبری ناڕەزایەتییەکان و فشارخستنە سەر ئەو خێزانانەی لە خۆپیشاندانەکانی پێشوودا ئازیزانیان لەدەستداوە.