٢١ کەس لە وان دەستگیر کران

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتی وان ئەنجامدرا، ٥٥ کەس لە ١٣ی ئایار دەستبەسەرکران، ٢١یان دەستگیرکران و ٣٤ کەسیان بە مەرج ئازادکران.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکارەکانی ٥٥ کەس کە لە ١٣ی ئایار ٢٠٢٤ بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە نەدانی مۆڵەتی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان بە عەبدوڵا زێدان دەستبەسەرکراون، کۆتایی هات.

 

لەو ٥٥ کەسەی بە تۆمەتی "وەستانەوە لە دژی پۆلیس"، "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "زیان گەیاندن بە موڵکی گشتی"، ٢١یان بە دەستگیرکراون و ٣٤ کەسیش بە مەرج ئازادکران.

 

لە لایەکی دیکەوە، ٢٠ لەو ٢٧ کەسەی کە لە ٢بۆ ٣ی نیسان لە بەرخۆدانی وان دەستگیرکران، شەوی ڕابردوو بە فەرمانی دادگای کاتی ئازادکران، پێشتریش ٧ کەس ئازادکرابوون.