١٨ هەزار کۆچبەری لوبنانی ڕوویان لە عێراق کردووە
وتەبێژی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلوولەوە ١٨ هەزار کۆچبەری لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق.
ناوەندی هەواڵ
عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لێدوانێکی سەبارەت بە ژمارەی ئەو کۆچبەرە لوبنانییانە دا کە گەیشتوونەتە عێراق، ئاماژەی بەوەدا، لە ٢٧ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە ١٨ هەزار لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق.
ئەوەشیخستەڕووم عێراق پێشوازی لە کۆچبەرانی لوبنانی دەکات و هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیە بەردەوامن.
شایانی بەبیرهێنانەوەیە کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان هەزاران کەس لە لوبنانەوە کۆچی وڵاتانی دراوسێ دەکەن.