١٢هەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپیکرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە ١٢هەمین فێستیڤالی هەناری هەڵەبجە دەستی بە مەراسیمەکانی کرد
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-١٢هەمین فێستیڤاڵی هەڵەبجە بەبەشداری زیاتر لە ٥٠٠ کەپر بەکاری دەستی و بەرهەمی خۆماڵی و خواردنی کوردەواری بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکردو بەشداربووان نمایشی کارەکانیان دەکەن.
ئەم فێستیڤاڵە بەچاودێری پارێزگاری هەڵەبجە لەلایەن هەریەک بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەلەبجەو بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەو تۆڕی ڕێکخراوەکان پێی هەستاون، فێستیڤالەکە دەستی کاری بۆ باخەوانان و جوتیاران زیاتر کردوەو دەرگایەکی ئابورییە بەڕووی هەلەبجەدا دەکرێتەوە.
فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین چالاکی جۆربەجۆر بەڕێوەدەچێت.