پێکدادانەکان لە سودان توند بوون

لە سودان، ئاگربەستی سێ ڕۆژە کۆتایی هات و پێکدادانەکان تووند بوون.

 

ناوەندی هەواڵ

 

پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ماوەی سێ مانگە بەردەوامە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکە لە وڵاتەکە کە لە ١٨ی حوزەیران دەستیپێکرد، پێکدادانەکان جارێکی دیکە توند بوون.

 

بەگوێرەی هەواڵە میدیاییە ناوخۆییەکان، پێکدادانی توند لە شاری ئومدورمان لە ڕۆژئاوای خەرتومی پایتەخت بە چەکی قورس و سووکەوە ڕوودەدات، هەروەها ڕاگەیەندراوە کە تەقەکردن لە شاری بەهری باکووری پایتەخت بیستراوە، ئاگر و دووکەڵ لە شارەکەوە بەرز دەبێتەوە.

 

لەو پێکدادانەی کە لە ١٥ نیسان لە سودان دەستیپێکرد، نزیکەی هەزار کەس کوژران و نزیکەی ٥ هەزار کەسیش برینداربوون.