١١ مامۆستا کە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران

مامۆستایان بۆ دەربڕینی داواکارییەکانیان چوونە بەردەم وەزارەتی پەروەردە لە ئەنقەرە، ١١ مامۆستایان دەستبەسەر کران و دواتر ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو مامۆستایانەی دەیانویست داواکارییەکانیان پەیوەست بە هەموارکردنەوەی یاسای پیشەی مامۆستایی لە پەرلەمان کاری لەسەر بکرێت، لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە لە ئەنقەرە چالاکییەکیان ڕێکخست.

 

 مامۆستایان کە ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کەرتی تایبەت بوون، ٥ ڕۆژ لەمەوبەر بە داواکاری زۆرەوە لەبەردەم پەرلەمان چالاکییەکیان دەستپێکرد، دوێنێ مامۆستایان بۆ دەربڕینی خواستی خۆیان بۆ یوسف تەکین، وەزیری پەروەردە چوونە بەردەم وەزارەتی پەروەردە، کاتێک داواکارییەکەیان بۆ کۆبوونەوە ڕەتکرایەوە، دانیشتنیان ئەنجامدا.

 

پۆلیس هێرشیکردە سەر مامۆستایان و ١١ مامۆستای بە لێدان دەستبەسەر کرد، دواتر گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی ئەنقەرە. ئەو مامۆستایانە شەوی دواتر دوای لێدوانەکانیان ئازاد کران، هەروەها چالاکی مامۆستا کە لە بەردەم پارکی پەرلەمان دەستیپێکرد بەردەوامە.