بەرگری شارستانی هەولێر: ساڵی ڕابردوو ٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەرگرى شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵى ڕابردوودا هەزار و ٦٣٥ ڕووداوى جۆراوجۆر لەو سنوورە ڕوویانداوە و لەوانەش بەهۆى لافاو، سووتان و خنکان ٥٩ هاوڵاتى گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى بەرگرى شارستانى هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ژمارەی قوربانیەکان لە ساڵی ڕابردوودا ڕووی لە زیادبوون کردوە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠١٩ قوربانیەکانی ڕووداوە سروشتیەکان، سوتان و خنکان، لە شارو شارۆچکەکانى سنوورى پارێزگاکە زیادیکردووە.

 

بەجۆرێک لەساڵی ڕابردوودا ٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٣ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، لەکاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوودا ٢٠ بۆ ٥٠ هاوڵاتی بریندار دەبوون.