یاسای خێزان لەسەر بنەمای یەکگرتوویی خێزان و یەکسانی دامەزراوە
نفوسە شێخموس حسۆ، داواکاری گشتی دووپاتیکردەوە کە یاسای خێزان بە ئامانجی بونیادنانی خێزانێکی دیموکراتیک و یەکسان لەسەر بنەمای مافەکان دەرچووە، دروستکردنی خێزانێکی یەکگرتوو بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و یەکسانە.

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە-سووریا بە هەلومەرجێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستی بە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان هەیە لەسەر بنەمای پێکەوەژیان و بەرەوپێشبردنی چەمکی بنەماڵەی دیموکراتیک، ئەم بنەمایە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی ئەو پرسە کۆمەڵایەتیانەی کە لە سەردەمی قەیرانی سووریادا سەریان هەڵداوە، دەناسرێت.
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی گشتی و پەسەندکردنی ئەنجومەنی یاسادانان لە خولی یازدەهەمی خۆیدا لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، یاسای ژنانی هەموارکردەوە بۆ یاسای بنەماڵە، یاسای خێزان لەسەر بنەما و بڕگەی بنەڕەتی تایبەت بە ژنان بوو کە مافەکانیان دەپارێزێت، نفوسە شێخموس حسۆ، داواکاری گشتی لە دادگای شاری حەسەکە، سەبارەت بەم بابەتە قسەی لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد.
"یاسای خێزان مافی هەموو تاکێک دەپارێزێت"
نفوسە شێخموس حسۆ، داواکاری گشتیی ڕایگەیاند، یاسای بنەماڵە یاسایەکە مافی هەموو ئەندامێکی خێزان دەپارێزێت، ڕوونیشیکردەوە کە دادگا یاسای خێزان بە هەوێنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دیموکراتی دەزانێت، پێش ساڵی ٢٠٢٢ بە ‘یاسای ژنان’ ناسرابوو، بەڵام دوای داڕشتنی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی، بەپێویست زانرا کە بگۆڕدرێت بۆ یاسای خێزان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و دەستەبەرکردنی خێزانێکی خاوەن مافە یەکسانەکان کە دەتوانین بڵێین خێزانێکی دیموکراتییە، کاتێک خێزانەکە دیموکراتی بێت کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیش دادەمەزرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای خێزان پرسە کۆمەڵایەتییەکان کەمدەکاتەوە، ڕژێمی سووریا یاسای یاسادانان ئیسلامی لە دادگاکانیدا جێبەجێکرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر ماف و ڕۆڵی ژنان هەبوو، پرسی زۆر و تێکچوونی کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام لە سەردەمی خۆبەڕێوەبەریدا، یاسای خێزان پەسەندکرا بۆ کەمکردنەوەی زۆرێک لە پرسەکان، گەڕاندنەوەی کۆمەڵگە بۆ سروشتی یەکگرتوویی خۆی، دامەزراندنی خێزانێکی دیموکراتی،ئێستا یاسای خێزان لە هەموو کەیسەکاندا لە دادگاکانماندا جێبەجێ دەکەین.
جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە کردەوە. وتی: لە ئێستادا ئەستەمە ئەم یاسایە بتوانێت گۆڕانکاری خێرا بهێنێتە ئاراوە، چونکە سیستەمێک هەیە کە هەزاران ساڵە لە کۆمەڵگەدایە، بۆیە ناتوانرێت بە ساڵێک یان دە ساڵ بگۆڕدرێت، پێویستە خەباتێکی بەردەوام بۆ دەرکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە، کە هاوکار دەبێت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و مافخوازانە، دیموکراتی، بێگومان ئەم هەنگاوە دەبێت لە ڕێگەی کەرتی پەروەردەوە کاراکرابێت.
"ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی خێزانێکی دیموکراتیدا زۆر گرنگە"
نفوسە شێخموس حسۆ ئاماژەی بەوەدا کە بنەماڵەی دیموکراتی بە ڕۆڵی ژنان و پاراستنی مافەکانیان گەرەنتی دەکرێت، ئەگەر بمانەوێت بنەماڵەیەکی یەکسان و دیموکراتی بنیات بنێین، پێویستە سەرەتا ڕۆڵ و مافەکانی ژنان بپارێزین و دەسەڵاتیان پێبدرێت بۆ بڕیاردان، یەکێک لە یاسا بنەڕەتییەکان یەکسانی ڕەگەزی و پاراستنی مافی ڕەگەزییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فرەژنی قەدەغەیە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر خێزان و کۆمەڵگە، هاوسەرگیری پێشوەختە بۆ هەردوو ڕەگەزیش قەدەغەیە و بە تاوان دادەنرێت، بەو پێیەی هاوسەرگیری لە تەمەنی گەنجیدا دەبێتە هۆی دروستبوونی پرسی گەورە لە داهاتوودا، چەندین یاسای هەن، هەموویان لەسەر بنەمای یاسای خێزان دامەزراون، بۆ نەهێشتنی پرسەکانی ناو خێزان و کۆمەڵگە و پاراستنی مافەکانیان.
لەکۆتایی قسەکانیدا نفوسە شێخموس حسۆ، داواکاری گشتیی، ڕایگەیاند، کۆمەڵگە پێویستی بە پەروەردەکردن هەیە، چونکە هەزاران ساڵە لە مافەکانی زەوت کراوە و تووشی ستەم و توندوتیژی بووە، بەتایبەتی ژنان، چونکە ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان بە کۆیلەکردنی کۆمەڵگەیان کۆیلە کردووە، بۆیە ئەگەر پیاوان بەدەست ستەم و توندوتیژیەوە دەناڵێنن، ژنان زیاتر ئازار دەچێژن، سەرەڕای هەموو بارودۆخێک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ژنان بەهێز دەمێننەوە لەو کەیسانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، تا دەتوانن یەکگرتوویی خێزانەکە بپارێزن هیوادارین یاسای خێزان لە ڕژێمی سووریادا جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین خێزان و کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو بونیاد بنێن.