قسەی ناشرین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ژنان نیگەران دەکات

سەرەڕای یاسای ژمارە ٥٨ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، دیاردەی قسەی ناشرین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە تونس دژی ژنانی چالاکوان و سیاسەتمەدارانی کۆمەڵگەی مەدەنی بڵاوبووەتەوە.

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس – ژنان ڕووبەڕووی چەندین جۆر گێچەڵ دەبنەوە، کە بەپێی باری کۆمەڵایەتی یان جەستەیی دەگۆڕێت، ئەو ژنەی کێشی زیاد دەکات بە "ورچ" پێناسە دەکرێت، لە کاتێکدا ئەگەر کێشی کەم ىێت پێیدەوترێت'' هەیکەل''، هەروەها ژنێک کە هاوسەرگیری دواکەوتبێت پێیدەوترێت''گەورە ژن''، ژنێکیش کە جیابوو بێتەوە لە هاوژینەکەی کۆمەڵگە تۆمەتباری دەکات بەوەی کە "هاوژین و ماڵەکەی نەپاراستووە"، ئەم پءناسانە تەنها نمونەی وتارێکی کۆمەڵایەتین کە چەشنە کۆنەپەرستانەکان بەردەوام دەکات و پەراوێزخستن پراکتیزە دەکات.

 

وشە ناشرین تەنها لە ڕواڵەت و پێگەی کۆمەڵایەتیدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ ڕەفتاری ژنان لە ژیانی گشتیدا، بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەوە ڕەخنەیان لێدەگیرێت، توانای شۆفێرییان بەراورد بە پیاوان دەخرێتە ژێر پرسیارەوە، هەروەها هێرش دەکرێتە سەریان بەهۆی بۆچوونە سیاسییەکانیان ئەگەر لە باو لابدەن، وەک ئەوەی لەگەڵ ئەلفە حامدیدا ڕوویدا، یان بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانیانەوە، وەک زۆرێک لە ژنانی چالاکوانانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەزمونیان کردووە.

 

دوایین حاڵەتی ئەم حاڵەتانە پەیوەندی بە چالاکوانێکی ئیسپانییەوە هەبوو کە بەشداری لە "کاروانی خۆڕاگری"دا کردووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا هەڵمەتێکی بەربڵاوی قسەی ناشرینی بۆ کراوە، لەوانە گاڵتەکردن بە ڕواڵەت و ڕەفتارەکانی، هەروەها تۆمەتبارکردن بە نەبوونی ڕاستگۆی لە خەباتەکەیدا، بەهۆی جلوبەرگ و سەماکردنی لەناو یەختەکەدا، هەندێک کۆمێنتیان نووسیوە وەک "ئایا ئەم قژ زەردە کە جلی کورتی لەبەردایە و لەسەر یەختەکە سەما دەکات دەتوانێت گەمارۆی غەززە بشکێنێت؟؟"

 

لە لایەکی دیکەوە، هەندێک بەرپەرچی ئەو جۆرە لێدوانانەیان دایەوە و بە چالاکوانێکی ڕاستەقینەیان زانی کە بەشێکی زۆری کاتەکانی بۆ دەربڕینی هەستەکانی لە ئینستاگرام تەرخان دەکات.

 

"ئەو چەوساندنەوەیە گفتوگۆیەکی بەرچاوی لێکەوتەوە"

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، هەڵمەتی دژ بە تاوانکردنی کاری مەدەنی ڕاگەیاندراوێکی هاوسۆزی لەگەڵ کۆمەڵەی دەنگی ژنان بڵاوکردەوە، بەهۆی قەدەغەکردنی چالاکییەکانیان بۆ ماوەی مانگێکی تەواو، لە کاتێکدا لایەنگرانی ناڕەزایی خۆیان دەرببڕی بەرامبەر بە دەستێوەردانی دەسەڵاتداران لە کاروباری کۆمەڵەکەدا، بەڵام سوکایەتیکەرەکان وتیان ئەمە ڕاست نییە، چونکە ئەندامانی کۆمەڵەکە لە سەیرانگاکانن و چوونەتە دەرەوە بۆ کەنار دەریاکان.

 

ماوەیەک لەمەوبەر، چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافەکانی تونس بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوونیان بۆ پۆستەکەی ئەحمەد سەیدانی کرد، کە چالاکوانێکی سیاسی و سەرکردەی پارتەکەی کردە ئامانج سەبارەت بە بارودۆخی تایبەتی و بە "بێ هاوژین " ناویان برد و لەگەڵ چالاکوانێکی دیکەشی بە ناشرین پێناسەی کرد.

 

ژنانی چالاکوانانی تونس، پێیان وابوو لێدوانەکانی یەکێک لە جێگرەکان، کە باسی دواکەوتنی هاوسەرگیری ئەلفە حامدی کرد و مەریەم بریبری بە ناشرین و بێ هاوژین پێناسە کرد، جۆرێک لە توندوتیژیی هێمای و زارەکی دژ بە ژنان نیشان دەدات، جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەم جۆرە لێدوانانە شایستەی کەسێک نییە کە پۆستی یاسادانانی هەبێت، چونکە دەبێت ببنە نمونە لە ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەکان، هەروەها وتیان کە ئەم لێدوانانە پێچەوانەی بڕگەکانی دەستووری تونس و یاسای ژمارە ٥٨ ی ساڵی ٢٠١٧ یە کە بڕیاری نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژ بە ژنان دەدات.

 

لەو چوارچێوەیەشدا، نەجات زمووری، چالاکوانی ژن ڕایگەیاندووە، تویتەکەی ئەحمەد سەیدانی، پەرلەمانتار ڕادەی دابەزین و پاشەکشەی مافەکانی ژنان لە تونس ئاشکرا دەکات، هەروەها لێدوانەکانی "وروژێنەری" دژی ئەلفە حامدی، چالاکوانی سیاسی ، بەو پێیەی باسی لە بیرۆکە و هەڵوێستە سیاسییەکانی نەکردووە، بەڵکو بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە و سوکایەتیکردن ژیانی تایبەتیانی کردۆتە ئامانج.

 

ڕاستگۆی ئەم لێدوانەی لە بێدەنگکردن و ڕێگریکردن لە ژناندا بە دیار زانی، ئەم جۆرە لێدوانانە پەیامێکی ڕوون دەنێرن بۆ هەموو ژنێک کە بیر لە بەشداریکردن لە کاروباری گشتی دەکاتەوە، و تووشی قسەی ناشرین بەتایبەتی دەبێت نەک باس لە بیرۆکەکانی بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو پەرلەمانتارە نەک هەر سوکایەتی بە حامدی ەکرد، بەڵکو لەوەش تێپەڕی و هێرشی کردە سەر هەموو ژنێک کە بوێری ئەوەی هەبوو ڕەخنەی لێبگرێت، هەمان قسەی لەسەر ژنانی بێ هاوژین دووبارەکردەوە، کە ئەمەش گوزارشت لە عەقڵیەتێکی کۆنی پیاوانە دەکات کە پێمان وابوو نەماوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە کاردانەوەکانی بەرامبەر بەو کەسانەی ڕەخنەیان لێگرتووە، عەقڵیەتێکی پیاوانە ئاشکرا دەکات کە گفتوگۆ و ناکۆکی قبوڵ ناکات و پرسیاری ڕاستی دەوروژێنێت لەبارەی ڕێزگرتن لە بنەمای فرەیی کە کاری پەرلەمانی لەسەر دامەزراوە، هەروەها  کە گاڵتە بە ژنانی چالاکوانان دەکات تەنها لەبەر ئەوەی هاوسەرگیریان نەکردووە، پەیامێکی مەترسیدار دەنێرێت، ئەوەیەکە نابێت ڕەخنەی سیاسی بە گفتوگۆ بەرەوڕوو برێتەوە، بەڵکو بە سوکایەتی.

 

عەقڵیەتی نێرینە

حەبیبە کحولی، مامۆستای فەلسەفە، وتی: بۆ من هەر وتارێک کە ژن بە هەموو شێوەیەک سزا بدات، جێگەی سەرزەنشتە، چونکە ژن دایک و مامۆستا و پرۆفیسۆر و پزیشک و جووتیارن، ڕوونیشیکردەوە،کە  هەموو وتارێک کە ژن بە تاوانبار بزانێت یان سەرکۆنەی بکات بەهۆی ڕواڵەت و ڕوخسار و هەر هۆکارێکی ترەوە، جێگای قبوڵ نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مرۆڤایەتییەوە نییە، هەر کەسێک، بەبێ گوێدانە پێگە و بوارەکەیجا سیاسی، مافی مرۆڤ، پەروەردەیی، کولتووری، یان هەر پێگەیەکی کاریگەرتر- ئەم جۆرە شەرمەزارکردنەی ژنان پراکتیزە بکات، لە ڕووی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەوە سەرزەنشت دەکرێت.

 

دووپاتی کردەوە، کە نابێت نکۆڵی لە بوونی عەقڵیەتێکی پیاوسالاری لە تونس بکەین، بەڵکو دەبێت لە سەرووی هەموو ئەم پۆلێنکردنانەوە بەرز ببینەوە، ئێمە هەمیشە وەک مرۆڤ سەیری ئەوانی تر دەکەین، بەبێ گوێدانە ڕەنگ و ڕەگەزەکەیان، واتە مرۆڤایەتی ئەوەیە کە ئێمە یەکدەخات، هەر تێڕوانینێک جیاکاری لە نێوان نەتەوەکان یان لە نێوان ڕەگەزەکاندا لەخۆبگرێت، هیچ جێگایەکی نییە.

سوهام بوستە، سەندیکاگەر و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی وتی: بەڕاستی جێگەی داخە لە سەدەی ٢١دا کە ئەم جۆرە بڕیارە لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی گەلەوە دەربکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، من وەک ژنێکی تونسی گرنگییەکی زۆر بەم بڕیارانە نادەم چونکە هۆشیاری ڕاستەوخۆ بووە و نەزانینی خەباتی ژنانی تونس قبوڵ ناکرێت.

پاشخانی دەروونی و کۆمەڵایەتی

سامیە ڕەقیق، پسپۆڕی دەروونناس ڕایگەیاند، ئەو توندوتیژیانەی ئاراستەی ژنان دەکرێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی مەجازییەوە، لە ڕێگەی وشەی هێرشبەرانە و ناشرینەوە، ڕەنگدانەوەی بڵاوبوونەوەی وشەی ناشرینە لە کۆمەڵگەدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم دیاردەیە پەیوەستن بە چەند گۆڕاوێکەوە، دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی خێزان، نەبوونی ئاماژە و بەها، نەبوونی هۆشیاری لە گرنگی ڕێزگرتنی یەکتر لەنێوان هاوژینەکان و لەناو خێزانەکەدا، دابەزینی پێگەی بەساڵاچووان و نەبوونی ڕۆڵی پەروەردەی خێزان، ئەمانە و زیاتر ئەو هۆکارانن وایکردووە زۆرێک لە تاکەکان لە ڕۆشینبیرییە لابدەن بۆ ناڕۆشنبیریە.

 

سەبارەت بە هۆکارە دەروونییەکان، ڕوونیکردەوە، کە هەستکردن بە بێزاری لە هەندێکدا کاردانەوەی نەرێنی دروست دەکات، کە ڕەنگە لە ڕەفتارە شەڕانگێزەکانی وەکو قسەکردن دەربکەوێت، زۆرجار چەوسێنەران هەست بە خۆزاڵکەریان لادروست دەبێت و هەوڵ دەدەن لەڕێگەی کردەوە و وشەی ئازاربەخشەوە دەرببڕن کە ڕێگری لە گەشەکردنیان دەکەن و بەرەو ئەرێنی بوون دەڕۆن.

 

ڕوونیکردەوە، کە وشەی ناشرین بەرامبەر بە ژنان پەیوەستە بە هەستیاری زیادەڕۆی نێوان ڕەگەزەکانەوە، بەو پێیەی ژن و پیاو لە شوێنی پەیوەندییە مەجازییەکاندا وەک دوو بلۆکی ناکۆک وێنا دەکرێن، کە هیچیان تەواوکەری ئەوی دیکە نین، بۆیە کاتێک ژنان هەوڵی سەربەخۆی و دووپاتکردنەوەی خۆیان دەدەن، پیاوان بە ڕەتکردنەوە و فشارەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، سەرکەوتنەکانیان وەک هەڕەشەیەک سەیر دەکەن، ئەوان لەبری ئەوەی وەک هاوبەشی تەواوکەر سەیریان بکەن، لەهەمان کاتدا خەریکی بەراوردکردن و ناکۆکین.

 

پێی وایە، ئەم ململانێیە لە پاشخانی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە سەرچاوە دەگرێت کە خۆراک دەدات بە عەقڵیەتی پیاو، کە هەندێک لە پیاوان تەنها بە زەقکردنەوە یان بچووککردنەوەی ژنان هەست بە باڵادەستی یان بوونیان دەکەن. ئەمە هاوکێشەیەکی درۆینە کە پەیوەندی ناهاوسەنگ بەرهەم دەهێنێت. جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرەکە لە پەروەردەکردنی خێزانەوە دەست پێدەکات، چونکە خێزان نوێنەرایەتی ناوکی سەرەکی دەکات بۆ بنیاتنانی کەسایەتییەکی هاوسەنگ.

 

دەبینن کە ئەم ململانێیە لە پاشخانێکی کۆمەڵایەتی و دەروونیەوە سەرچاوە دەگرێت کە سووتەمەنی بە عەقڵییەتی پیاوانە دەدات، کە هەندێک پیاو هەست بە سەروەری و بوونی خۆیان ناکەن جگە لە لەناوبردنی ژن یان، کە ئەمەش هاوکێشەیەکی هەڵەیە و پەیوەندیەکی ناهاوسەنگ بەرهەم دەهێنێت، جەختیشی لەوە کردەوە، کە چارەسەرەکە لە پەروەردەکردنی خێزانەوە دەست پێدەکات، وەک چۆن خێزان نوێنەرایەتی ناخی سەرەکی دەکات بۆ بونیادنانی کەسایەتییەکی هاوسەنگ.