پارێزەرێک: شاهیدیی دوو ژن وەک یەک پیاو تێڕوانینێکی چەوتە

پێچەوانەی ئەو تێڕوانینە باوەی کە پێیوایە لە دادگاکاندا شاهیدیی دوو ژن بە هاوتای شاهیدیی یەک پیاو هەژمار دەکرێت، پارێزەرێک ڕوونکردنەوە دەدات و جەخت دەکاتەوە کە یاساکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارە جیاوازەکانی دادبینیدا، هیچ جیاکارییەک لە نێوانیان نییە.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-لە ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک تێڕوانینی گشتیدا، وا باوە کە لە ڕووی یاسایی و دادوەرییەوە شاهیدیی ژن نیوەی شاهیدیی پیاوێک بێت، ئەمەش وایکردووە ئەو تێڕوانینە دروستببێت کە پێویستە دوو ژن پێکەوە شاهیدی بدەن بۆ ئەوەی بەرامبەر بە یەک کەس ئەژمار بکرێت. ئەم بابەتە زۆرجار دەبێتە جێی مشتومڕ لەسەر ئاستی مافەکانی ژنان و یەکسانیی یاسایی لە کۆمەڵگەدا.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکی یاساییدا سەبارەت بە پێگەی ژنان لە بەردەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان، پاریزەر ئاشتی عبداللە تیشک دەخاتە سەر ڕاستییەکی گرنگی دەقە یاساییەکان و ڕەتدەکاتەوە کە هیچ چەشنە جیاکارییەک لەسەر بنەمای ڕەگەز لە پرسی شاهیدیدا بوونی هەبێت، ئەم ڕوونکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە پسپۆڕانی یاسایی بەردەوام جەخت لە پێویستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەکەنەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو تێگەیشتنە چەوتانەی کە لەبارەی مافە یاساییەکانی ژنانەوە هەن، تاوەکو هاووڵاتیان بزانن ژن و پیاو لە بەردەم یاساکانی هەرێمی کوردستاندا لە ماف و ئەرکی شایەتیدا هاوتان.

 

" لە یاساکانی هەرێمدا شاهیدیی ژن و پیاو لە سەرجەم دادگاکاندا یەکسانە"

ئاشتی عەبدوڵا، پارێزەر لەبارەی بونی هەندێک تێڕوانین کە گوایە شاهیدیی دوو ژن پێکەوە بە یەک کەس هەژمار دەکرێت لە دادگاکان، ڕوونکردنەوەی بۆ ئاژانسەکەمان داو وتی: یاساکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکانی (بەرایی، سزایی و باری کەسێتی) دا، هیچ جیاکارییەک لە نێوان شاهیدیی ژن و پیاودا ناکەن و هەردولا بە یەکسانی هاوتا دەکرین، شایەتی دان واتە قسە کردن لە سەر ئەوبابەتەی کەلە کۆمەڵگادا باوە ئەویش ئەوەیە کە دوو ژن بە رامبەر یەک پیاوە،ئایا بەو شێوازەیە ئایە ئاو ریکارانە چین پیوستیان بە بونی شاهید هەیە، لە ناو دادگاکاندا و وەلەکاتی شایەتی دا پێویستە چی بکریت وە مەرجەکانی چین، وەلامی ئیمە بۆ سەرجەم ئەم پرسیارانە  لە لایەن کۆمەڵگاوهاوڵاتیانەوە لێمان دەکریت پێویستە چی بکریت و ئەوەیە کە هیچ جیاوازیەک بەدی ناکریت لە نیوان ژن و پیاوانداو بەڵکو لە ناو دادگاکاندا بەشێوازیکی یەکسان سەیر کراوە لە دادگا بەرایی و کەست و دادگای جینایەتیەکانیشدا

 

"لەسەجەم ڕێکارە یاسایەکان ژن و پیاو یەکسانن"

وتیشی: ئێمە سەیری ئەو بەڵگە نامەیە یاسایانە بکەین کە ڕۆژانە بەشێوازێکی بەرچاو بەدی دەکرێت، لەنیوان دادگاکاندا لە بەلگەنامەی هاوسەرگیری و مردن و لەدایک بوون، هیچ جیاوازیەک نابینین، لەوەی کە ئەوەی ئەو شایەدیەی کە دەکریت، لەنیوان دووژن و پیاوێکدا، بە هیچ شێوەیەک هیچ جیاوازیەک ناکرێت، بەنمونە چەندین جار لە دادگادا بانگ کراوم هیچ جیاوازیەک نیە لە نیوان ئەوەی کە ئایا ئەمە. ژنە و بۆ شایەد حالی نابیت،واتە لە دادگادا فەرقی ژن و پیاو نیە، بەلام لە یەک لیکۆلینەوەدا ئەویش قسام شەرعی، کە تایبەتە بە بابەتی میرات ئەویش لەناو دادگاکاندا وەک شایەد حالی ژن هەر دەبیت،سەبارەت بەوەی کە چ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان پێویستی بە شایەد حالیە، ئەو  بابەتانەی کە پیویستی بە شاهیدی  هەیە ئەوەیە بەڵگەنامەکانە بە گشتی،واتە دەرکردنی بەلگەنامە لە دادگا،وەک لە دایک بون و مردن و هاوسەرگیری ووە ئەو دادگایانەی پیویستی بە سەلماندنە، وەک هاوسەرگیری و بابەتە کەسییەکان،کە لە حالەتی یان کاتی هەبوونی هەر دادگاییەک کە نوسراو نەبیت، واتە بە بینین یان دەماو دەم بی ۆیویستە ئەو کەسەی شاهیدیەکە دەدات ،پیویستە کۆمەلی مەرجی  تیادابێت، بۆنمونە پیویستە شایەدەکە تەمەنی لە هەژدە سال بەرەو سەرەوە بیت و کەسیكی عاقل و کامڵ بیت ،لە رووی هۆش و دەرونەوە چونکە بە شێوەیەکی زارەکی شاهیدیەکە دەدات، و وە ئەو کەسە سویند دەدرێت کە ئەو شتەی بینیویەتی راست و دروست بیت و ئەمەش شتیکی یاساییە،ئەبیت لەلایەن دادوەرەوە کە سویندی خوارد بلی ئەو شتانەی بینیومە راست و دروستە وە ئەو رووداوانەی بەچاو بینیویەتی یاخود بیستویەتی، وەلەکاتی وتەی شایەدیەکان وەردەگیریت، هەموو زانیاریەکەسیەکان دەبیت بنوسریت،

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاشتی عەبدوڵا تی: بابەتی شاهیدی بابەتێکی ئیجگار گرنگەو کۆمەڵێک کەس ئاگاداری ئەو بابەتە نین لە دادگاکاندا، دەبێت شایەدحاڵ ڕاستگۆ بێت و ئەوەی بینیویەتی و بیستوویەتی بە بێ درۆ باسی بکات و سوێندی ناڕاست نەخوات.