لە ئایات ڕەفاعییەوە بۆ کەشی گشتی... بۆچی بازنەی توندوتیژی دژی ژنان ناوەستێت؟
پرسی ئایات ڕەفاعی دۆسیەی توندوتیژی دژی ژنان لە سووریا لە نوێوە دەكاتەوە، لە نێو پرسیارکردن لە کاریگەریی یاسا، پاراستنی زیانبەرکەوتووان، مەترسییەکانی گواستنەوەی کولتووری وەسییەت و توندوتیژی لە خێزانەوە بۆ کەشی گشتی.
ڕۆشیل جونیور
سوەیدا ـ تاوانەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە سووریا ئیتر تەنها ڕووداوی تاکەکەسی نین کە بە کۆتایی هاتنی تاوانەکە کۆتاییان پێبێت، بەڵکو دەردەکەون کە پەیوەندییان بە قەیرانێکی قوڵترەوە هەیە کە پەیوەستە بە کولتوورێکی کۆمەڵایەتییەوە کە لە هەندێک ژینگـەدا دەسەڵاتێکی فراوان دەداتە پیاو بەسەر ژندا، تا دەگاتە کۆنتڕۆڵکردنی ژیان و بڕیارەکانی و تەنانەت چارەنووسی، لە کاتێکدا تاوانەکانی کوشتن و توندوتیژی خێزانی دووبارە دەبنەوە، زۆر پرسیار دەربارەی توانای یاسا بۆ ڕێگری کردن و دەربارەی پاراستنی ژنان و منداڵان پێش ئەوەی توندوتیژی ببێتە تاوانێکی نەتوانراو شوێنەوارەکانی چارەسەر بکرێن، بە هەڵواسراوی دەمێننەوە.
دۆسیەی ئایات ڕەفاعی، ژنە گەنجە سووریاییەکە لە نوێوە گەڕایەوە بۆ پێشەوە، دوا بە دوای گۆڕانکارییەکان کە کاردانەوەی فراوانیان لێکەوتەوە، لەوانە داواکاریی هاوژینەکەی غیات حەمەوی، کە سزادراوە لە دۆسیەی کوشتنیدا، بۆ بەخێوکردنی کچەکەیان شەمس، کە لە دوای کۆچی دوایی ئایاتەوە لەگەڵ خێزانی دایکی دەژی، دۆسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢، کاتێک ئایاتی ڕەفاعی لە پایتەختی سووریا دیمەشک کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی لە ناو ماڵی هاوژینەکەیدا تووشی لێدان بوو.
بۆیە دۆسیەی ئایات ڕەفاعی، کە ڕای گشتی سووریای هەژاند، تەنها یەکێک بوو لەو حاڵەتانەی کە ئەم دۆسیەیەی هێنایەوە پێشەوە، لەو کاتەی کە دارین عەززام باس لە ترسی فراوانتر دەکات لە بەردەوامی توندوتیژی، لە ئاراستەی کۆمەڵگە بەرەو توندڕەوییەکی زیاتری ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئەوەی ڕەنگە هاوڕێی بێت لە سنووردارکردنی زیاتر بۆ سەر ژنان، لەوانەش هەڕەشەی گواستنەوەی کولتووری وەسییەت و توندوتیژی لە ناو خێزانەوە بۆ کەشی گشتی.
دارین عەززام پێیوایە کە دۆسیەی ئایات ڕەفاعی حاڵەتێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو ئەڵقەیەکە لە زنجیرەیەکی درێژی توندوتیژی کە ژنان لە ناو خێزاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەوەی دەکرێت بۆ منداڵەکانیش درێژببێتەوە، ئەو منداڵانەی لە ژینگەیەکی توندوتیژدا دەژین یان دەبینن هێرش کراوە سەر دایکەکانیان بەبێ شوێنەوار لەم ئەزموونە دەرناچن، بەڵکو ڕەنگە خۆیان ببنە زیانبەرکەوتووی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ توندوتیژییەک کە ئەوان نەیانکردووە.
ڕوونیکردەوە، کە کێشەی سەرەکی لە ئەقڵیەتێکەوە دەستپێدەکات کە ماف دەداتە لایەنێک، بە زۆری پیاو هەست بەوە بکات کە خاوەنی مافی کۆنتڕۆڵکردنی ژیانی کەسانی ترە و بەڕێوەبردنیان، تەنها لەبەر ئەوەی باوەڕی بەوەیە کە ئەو لایەنی بەهێزترە و خاوەن دەسەڵاتێکی زیاترە، گوێڕایەڵی نەکردنی ژن یان سەرپێچی کردنی بۆ خواستی ببێتە پاساوێک بۆ توندوتیژی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم ئەقڵیەتە لە توندوتیژی جەستەییدا ناوەستێت، بەڵکو هەندێک جار بە کۆنتڕۆڵکردن و هەڕەشە و بێڕێزیکردن و توندوتیژی دەروونی دەستپێدەکات، پێش ئەوەی پەرە بسێنێت بۆ هێرشکردن، لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە کوشتن.
یاسا... ئایا بەڕاستی تاوانبار ڕادەگرێت؟
ئەم تاوانانە پرسیارێکی بنەڕەتی دەوروژێنن لەبارەی ئاستی کاریگەریی یاساکانی سووریا لە مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژی خێزانی، نەک تەنها لە رووی بوونی دەقەکانەوە، بەڵکو لە رووی جێبەجێکردنیانەوە لەسەر زەوی.
دارین عەزام پێیوایە، بوونی یاساکان کە دەکرێت ڕێگر بن بەس نییە ئەگەر کەلێن یان کەمکردنەوە یان ڕێگەیەک بمێنێت کە رێگە بە کەمکردنەوەی سزا بدات تا ئاستێک کە ناگونجێت لەگەڵ مەترسی تاوانەکە، هەروەها ئاماژە بە کاریگەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانی و خێڵەکان دەکات کە هەندێک جار دەکرێت بچنە ناو ڕێڕەوی دۆسیەکانەوە، جگە لە ئەگەری بەکارهێنانی ڕاپۆرتە پزیشکی و دەروونییەکان بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتی تاوانبار.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوەی داوا دەکرێت پێداچوونەوەیەکی گشتگیرە لە یاسادانانەکان و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنیان، بە شێوازێک کە کەلێنە یاساییەکان نەبنە دەرچە بۆ دەربازبوون لە سزا، و بە جۆرێک کە تاوانباری توندوتیژی هەست بکات کە ئەنجامدانی تاوان دەرئەنجامی ڕاستەقینە و یەکلاکەرەوەی دەبێت.
دۆسیەی ئایات ڕەفاعی و پرسیارەکانی دوای تاوان
دۆسیەی ئایات ڕەفاعی وەک نموونەیەکی ڕوون لەسەر ئەو پرسیارانەی کە نەک تەنها پەیوەندییان بە تاوانەکەوە هەیە، بەڵکو بە ئەوەی دوای ڕووداوەکە ڕوویدا.
دارین عەزام پرسیار دەکات دەربارەی ئەو سزاییەی کە دەرچوو لە بەرژەوەندی هاوژینی ئایات، کە ئاماژەی بەوەشکرد گەیشتووە بە حەوت ساڵ، لەگەڵ دەربارەی بنەما یاساییەکە کە ئەم سزایە پشت پێ بەستووە، بەتایبەت لە سایەی ئەوەی بە ڕوونی دەزانێت لە بارودۆخی تاوانەکە و سروشتەکەی.
هەروەها باسی دۆسیەی هەڵاتنی سزادراو لە گەیستنی بۆ زیندان دەکات، دواتر گەیشتنی بە کچی ئایات و خێزانەکەی و هەڕەشەکردن و هێرشکردنە سەریان، بەو پێیەی ئەم ڕووداوانە کەموکوڕییەکی گەورە لە سیستەمی پاراستنی زیانبەرکەوتووان و منداڵەکانیان ئاشکرا دەکەن.
ئەو منداڵەی کە کوشتنی دایکی بینی، ئەو پانتاییە گونجاوەی بۆ چاکبوونەوە لە شۆکەکە بەدەست نەهینا، بەڵکو خۆی لەبەردەم هەڕەشەی نوێدا بینییەوە کە پەیوەستە بەو کەسەوە کە ئەزموونی هەرە سەختی پێوە پەیوەست بوو.
لێرەدا بەرپرسیارێتی دامەزراوە ئەمنیی و دادوەری و کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەوێت لە دابینکردنی پاراستن بۆ منداڵ، نەک تەنها دادگاییکردنی تاوانبار. دادپەروەری نابێت تەنها واتای دەرکردنی سزایەک بێت، بەڵکو دەبێت ئەوەش بێت کە دڵنیابوون لەوەی کە تاوانبار ناتوانێت دووبارە دەستی بە زیانبەرکەوتووەکە یان منداڵەکانی نەگات و هەڕەشە لە ئاسایشیان بکات.
سووریا بەرەو توندڕەوییەکی زیاتری ئایینی و سنووردارکردنی ژنان؟
دارین عەزام پێیوایە کە مەترسییەکە دەکرێت سنووری توندوتیژی خێزانی ببڕێت و بچێتە ناو بواری گشتییەوە، بەتایبەت لە سایەی ئەوەی کە ئەو پێناسەی دەکات بە ئاراستەی سووریا بەرەو توندڕەوییەکی زیاتری ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئەو شتەی کە دەکرێت هاوڕێی بێت لە زیادکردنی سنووردارکردنەکانی سەر ژنان و ئازادییان لە جلوبەرگ و ڕەفتار و ژیانی گشتیدا.
بۆیە کێشەکە مەترسیدارتر دەبێت کاتێک ئەم ئاراستەیە لەگەڵ لاوازی یاسا یان نەکردنی جێبەجێکردنی بە شێوازێکی یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە سەپاندنی تێڕوانینی دیاریکراو لەسەر شێوازی جلوبەرگی ژن یان ڕەفتاری دەکرێت لە ڕایەکی کۆمەڵایەتییەوە بگۆڕێت بۆ پراکتیزەکردنی وەسییەت، پاشان بۆ پاساوهێنانەوە بۆ توندوتیژی.
ئاگاداری ئەوەی کردەوە، ئەقڵیەتێک کە ڕێگە بە پیاو بدات لە ناو خێزاندا کۆنتڕۆڵی ژن بکات لەبەر ئەوەی خێزانی یان کچی یان خوشکییەتی، ڕەنگە درێژبوونەوەیەک بۆی لە شەقامدا بدۆزێتەوە، کاتێک پیاوێک هەست دەکات خاوەنی مافی لێپرسینەوەیە لە ژنێک کە نایناسێت لەسەر جلوبەرگی یان شێوەی یان ڕەفتاری.
ڕەنگە شتەکە بە لێدوانێک یان بێڕێزیکردنێک یان دەستدرێژی زارەکی دەستپێدەکات، بەڵام گەشە بکات بۆ دەستدرێژی جەستەیی، بەتایبەت ئەگەر دەستدرێژیکەرەکە هەست بکات کە کۆمەڵگە یان یاسا لێپرسینەوەی لەگەڵدا ناکەن، هەروەها پاراستنی ژنان واتای سەپاندنی سنووردارکردنی زیاتر نییە بەسەریاندا، بەڵکو پاراستنی مافیانە لە ژیان و ئاسایش و هەڵبژاردن، چ لە ناو ماڵەکەیان بێت یان لە شوێنی کارەکەیان یان لە شەقامدا.
بێدەنگی تاوانبار دەپارێزێت
دارین عەزام بەرپرسیارێتی ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەکە تەنها لە ئەستۆی یاسا بە تەنها نایەهێڵێت، چونکە پێیوایە کە کۆمەڵگە و خێزانەکان بەشێکی بنەڕەتی لە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن، زۆرێک لە حاڵەتەکانی توندوتیژی ناگەنە دادگا یان ڕاگەیاندن بەهۆی ترسی قسەی خەڵک، یان ترسی شەرمەزاری، یان فشاری خزمەکان، بەهۆی ئەوەی کە خودی ژن بەرپرسیار دەکرێت لەو شتەی تووشی بووە.
ڕوونیکردەوە، خێزانەکان کە بڕیار دەدەن لە تەنیشت کچەکەیانەوە بوەستن، تەنها بەرگری لە ژنێک ناکەن، بەڵکو پەیامێک دەنێرن بۆ کۆمەڵگە کە توندوتیژی بە بێدەنگی تێناپەڕێت، زیانبەرکەوتوو ئەو لایەنە نییە کە دەبێت باجی تاوانەکە بدات.
لە بەرامبەردا، ناچارکردنی ژن بە بێدەنگی یان گەڕانەوە بۆ لای دەستدرێژیکەر بە بیانووی پاراستنی خێزان ڕەنگە بیخاتە ناو مەترسییەکی گەورەترەوە، لە کۆتاییدا ببێتە هۆی تاوانێکی مەترسیدارتر.
زیانبەرکەوتووانی توندوتیژی هەمیشە شوێنێکیان نییە بۆی بڕۆن
لە دیارترین ئەو کێشانەی کە ژنانی توندوتیژی لێکراو ڕووبەڕووی دەبنەوە، نەبوونی شوێنی پارێزراوە کە دەکرێت پەنای بۆ بەرن کاتێک ماڵەکە خۆی دەبێتە سەرچاوەی مەترسی، ژن ڕەنگە نەتوانێت ئابووریانە ماڵەکەی جێبێڵێت، ڕەنگە خێزانێکی ئامادە نەدۆزێتەوە بۆ پێشوازیکردن لێی یان بترسێت لە تۆڵەسەندنەوە و فشاری کۆمەڵایەتی، یاخود لەوەی دەرچوونی ببێتە هۆی ئەوەی منداڵەکانی بخەنە ناو مەترسییەوە.
دارین عەزام پێشنیاری دروستکردنی شوێنی پارێزراو و تایبەتمەند دەکات کە ژنانی ڕزگاربووی توندوتیژی و منداڵەکانیان پێشوازیان لێ بکەن، پاراستن و پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و یارمەتی یاساییان بۆ دابین بکەن، تا کۆتایی هاتنی ڕێکارە دادوەرییەکان.
جەختی لەوەکردەوە، کە دروستکردنی ئەم ناوەندانە دەبێت بەرپرسیارێتی دەوڵەت و دامەزراوەکانی بێت، بەڵام لە سایەی نەبوونی یان لاوازی خزمەتگوزارییەکی وەها، کۆمەڵگەی مەدەنی دەکرێت دەستپێشخەری تایبەتمەند دەستپێبکات، تەنانەت ئەگەر بە توانای سنوورداریش دەستپێبکات.
بوونی شوێنێک کە ژن دەزانێت دەتوانێت پەنای بۆ بەرێت، کە دەستدرێژیکەر ناتوانێت دەستی پێی بگات تێیدا، لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە جیاوازی بێت لە نێوان بەردەوامی توندوتیژی و ڕزگاربوونی لێی.
منداڵان... زیانبەرکەوتووانی دەرنەکەوتوو لە دۆسیەی تاواندا
شوێنەوارەکانی توندوتیژی بە جێهێشتنی ماڵ لەلایەن ژنەوە یان دەرچوونی بڕیارێک لەسەر دەستدرێژیکەر کۆتایی نایەت، ئەو منداڵانەی کە توندوتیژییدا ژیاون یان کوشتنی یەکێک لە دایک و باوکیان بینیوە پێویستیان بە پاراستن و چاودێری دەروونی تایبەتمەند هەیە.
دارین عەزام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵەی کە دەبینێت دایکی ڕووبەڕووی کوشتن یان توندوتیژی دەبێتەوە ڕەنگە ئەم ئەزموونە بۆ ساڵانی دوور و درێژ لەگەڵ خۆیدا هەڵبگرێت، ئەگەر پاڵپشتی گونجاو بەدەست نەهێنێت، ئەو شۆکە ڕەنگە ببێتە بەشێک لە کەسایەتییەکەی و پەیوەندییە داهاتووەکانی.
ڕوونیکردەوە، کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە نابێت بە بەستراوەیی بمێنێتەوە بەو تاوانە گەورانەی کە دەگەنە ڕاگەیاندن، لە هەموو جارێکدا کە تاوانێکی ترسناک ڕوودەدات، کاردانەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک دەستپێدەکات، پاشان گرنگیدان پێی کەم دەبێتەوە لەگەڵ دەرکەوتنی دۆسیە و قەیرانی تر، تا تاوانێکی نوێ ڕوودەدات و دۆسیەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ پێشەوە.
بەڵام توندوتیژی لە ماوەی بێدەنگیدا ناوەستێت، لەبەر ئەوە، چارەسەر پێویستی بە سیستەمێکی یەکگرتوو هەیە کە بە دەقە ڕوون و ڕێگرەکان دەستپێدەکات، جێبەجێکردنی کرداری یاسا، دادگایەک کە بتوانێت زیانبەرکەوتووان بپارێزێت و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکات، دەزگای ئەمنی کە ڕێگری لە دەستدرێژیکەر بکات لە گەیشتن بە زیانبەرکەوتووان، دامەزراوەی کۆمەڵایەتی کە پەناگە و پاڵپشتی دەروونی و یاسایی دابین بکەن.
لە حاڵەتی نەتوانینی دامەزراوەکانی حکومەت لە هەموو ئەم ڕۆڵانە لە کاتی ئێستادا، ئەوا دەستپێشخەرییە مەدەنییەکان دەکرێت سەرەتایەکی کردەیی پێکبهێنن، لە ڕێگەی دروستکردنی شوێنی پارێزراو و تۆڕی پاڵپشتی بۆ ژنان و منداڵان، بە مەرجێک ئەم دەستپێشخەریانە دواتر لە ناو چارچێوەیەکی یاسایی و دامەزراوەیی ڕووندا فراوان ببن.
لە کۆتاییدا، ئەمە تەنها دۆسیەی ئایەت ڕەفاعی نییە، هەروەها باسی یەک ژن یان یەک خێزانیش نییە، پرسێکی کۆمەڵایەتییە، ئەگەر توندوتیژی بەبێ کۆنتڕۆڵ بمێنێتەوە، زیانبەرکەوتووان بێ پارێزراو بمێننەوە، کۆمەڵگەش لە ترسی ڕای گشتیدا بمێنێتەوە، ئەوا سووڕی توندوتیژی لە نێو ماڵدا ناوەستێت؛ دەتوانێت بڕژێتە ناو شەقام و شوێنی کار و شوێنە گشتیەکان.
شکاندنی ئەم خولە پێویستی بە یاسایەک هەیە کە لێپرسینەوە لە تاوانباران بکات، دامەزراوەیەک کە زیانبەرکەوتووان بپارێزێت، کۆمەڵگەیەک کە بێدەنگی ڕەت بکاتەوە و هۆشیارییەک کە ڕەتیدەکاتەوە ژنان لە زیانبەرکەوتووی توندوتیژیەوە بگۆڕدرێن بۆ تاوانبار.