"لە عەفرین لە ساڵی ٢٠٢١دا ٧٥ ژن ڕفێنراون و ١٣ ژن کوژراون"
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین و سوریا بەدەستیان گەیشتووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا سەدان هاوڵاتی مەدەنی بە ژن و منداڵی گەنجەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانییەوە لە عەفرینی داگیرکراودا ئەشکەنجە دراون لە هەمان کاتدا، لە هەمانکاتدا هەزاران دار بڕاونەتەوە.
حەسنا محەمەد
شەهبا- لە ساڵی ٢٠٢١دا، بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، چەندین چالاکی و ئەشکەنجە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون ئەم کارانە لەلایەن هەواڵگری دەوڵەتی تورک و گروپە چەکدارەکانی سەر بە خۆیەوە ئەنجام دەدرێن، ساڵێک بەسەر ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سەر هاوڵاتیانی عەفریندا تێپەڕیوە هاوکات چەتەکان بە ناوی جۆراوجۆرەوە دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیاندا گرتوە، ئەمساڵ چەندین بانگەشە و درۆی دەوڵەتی تورک دەرکەوتن و داوایان لە خەڵکی دەرەوەی عەفرین کرد بگەڕێنەوە و وتیان کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت، بەڵام پێچەوانەی ئەو ڕاستییە بوون و ئەوانەی گەڕاونەتەوە لەجیاتی ئەوەی لە ماڵی ڕەسەنی خۆیان نیشتەجێ بن کەوتونەتە بەر کردارەکانی دەوڵەتی تورک، بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سوریا، کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە عەفرین لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤٩ کەسیان کوشتووە کە ١٣ ژن و ١٣ منداڵیان تێدایە ٦٥٥ کەسیشیان ڕفاندووە کە 57 ژن و منداڵێک ڕفێندراون.
جگە لەو کردەوانەی کە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی، لە سەر سروشت و هەبوونی عەفرین چالاکی خۆیان ئەنجام دەدەن بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، ١٦ هەزار و ٥٠٠ دار بڕاون زیاتر لە پێنج هەزار دار سووتاون، زیاتر لە ١١ هەزار داری جیاواز دەستی بەسەردا گیراوە و دەیان هێکتار کێڵگەش سووتاون، ٢٠ شوێنەواری مێژوویی و کلتوری کە ئاماژە بە ڕەسەنایەتی عەفرین دەکەن تێکشکێنران.
رۆشین حیدۆ، ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی هەرێمی عەفرین بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین و سوریا، پێیڕاگەیاندین، کە داگیرکاریی لە عەفرین لە ماوەی ساڵێکدا ڕوویداوە.
"لە ساڵی ٢٠٢١دا ٦٥٥ کەس ڕفێندراون و ٤٩ کەسیش کوژراون"
ڕۆشین ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، کردەوەی خراپ لە دژی خەڵکی ڕەسەنی عەفرین ئەنجام دراوە و وتی: "کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر عەفرین تا ئەم ساتە بەردەوامە لە دژی ژنان، هاوڵاتیان، ڕوخاندنی شوێنە مێژووییەکان، گۆڕینی دیوگرافیای ناوچەکە، دوای ئەوەی عەفرین کەوتە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانییەوە، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کۆچیان کرد و بەرەو ناوچە ئارامەکان یان کانتۆنی شەهبا بەڕێکەوتن، دەوڵەتی تورک لە جیاتی ئەو خەڵکە ڕەسەنە، لەگەڵ چەتەکانیدا، خەڵکی پێکهاتەکانی دیکەی نیشتەجێ کرد، بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی عەفرین- سوریا، ٤٩ کەس کوژراون، کە ٦٥٥ کەسیان لە عەفرینی داگیرکراو ڕفێندراون کە زۆربەیان بیسەروشوێنن، ١٦ هەزار و ٥٠٠ نەمام بڕاون، لە کاتێکدا پێنج هەزار نەمام سوتاون و١١ هەزاریش دەستیان بەسەردا گیراوە هەروەها کێڵگەکانی خەڵکیش سوتێنران، ٢٠ شوێنەواری مێژوویی کە کلتوری عەفرین نیشان دەدەن تێکشکێنراون و دزراون و گۆڕاون، دەوڵەتی تورک جگە لەو کارە نامرۆڤانەیە، چەندین جار هەوڵی داوە خەڵکی شەهبا بگەڕێنێتەوە بۆ عەفرین لە ڕێگەی درۆ و بانگەشەکانیانەوە، بەڵێنیان داوە هەموو موڵک و سامان و مافەکانیان بپارێزرێت، بەڵام ئەوانەی گەڕاونەتەوە کەوتوونەتە بەر کردارو ڕفاندن و ئەشکەنجە".
"٧٥ ژن ڕفێنراون و ١٣ ژن کوژراون"
رۆشین لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی: "لە عەفرینی داگیرکراودا زۆربەی ژنان لەلایەن دەوڵەتی تورک و گروپە چەکدارەکانیەوە دەکرێنە ئامانج، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٣ ژن کوژران کە ژنێکی دووگیان بە ناوی نعمەتی شێخۆ و ژنێکی بەتەمەن بە ناوی مەولیدا کە هەردووکیان لە زیندانەکانی داگیرکاریدا ئەشکەنجە دراون، ٧٥ ژن ڕفێندراون کە پێنج ژنی گەنج و منداڵێکی تێدایە، دوای ڕفاندنیان لە زیندانەکاندا ئەشکەنجەدراون، ١٣ منداڵیش کوژراون، ژنێکیش گەیشتە ئاستی خۆکوشتن بەهۆی ئەوەی نەیتوانی تەحەمولی کارەکانی دەوڵەتی تورک بکات ژمارەکان زیاترن لەو زانیاریانەی بەدەستمان هێناوە و دۆکیومێنتمان کردووە، هاوکات گۆڕینی دیمۆگرافی لەعەفرین وەک گۆڕینی ناوی گوندە ڕەسەنەکان و دروستکردنی مزگەوت لەگوندەکانی ئێزدی و سەپاندنی فێرکردن بەتورکی و عەرەبی لەجیاتی زمانی کوردی دەوڵەتی تورک هەموو یاسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و لە عەفرین چالاکی ئەنجام دەدات ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، چەوساندنەوەی ژنانی عەفرینە".
"پێویستە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە بچنە عەفرین"
ڕۆشین رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی شوێنی ئەشکەنجەیان لە عەفرین کردووەتەوە وتی: "لە عەفرین گروپە چەتەکان و هەواڵگری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری شوێنی ئەشکەنجەیان کردووەتەوە و لەوێ ژنانیان ئەشکەنجە داوە و بەپێی بەڵگەنامەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، ژنێکی عەفرینی لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، لە کاتێکدا هەموو ژنێک کە دەیبەن ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەکرێتە سەر وەک پارێزەرانی هەرێمی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا بانگەوازیمان بۆ جیهان بەتایبەتی لە خاچی سور ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێویستە بە خێرایی چارەسەرێک بۆ عەفرین بدۆزنەوە و چەتەکان و داگیرکەران بسڕنەوە هاوکات لیژنەکانی لێکۆڵینەوە بێنە عەفرین".