هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی چڕکراونەتەوە
ڕێکخراوەکان و پەرلەمانتاران هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی چڕکردووەتەوە، دەیانەوێت یاسای نوێ دەنەچێت، بەڵکو یاساکە هەموار بکرێتەوە.
ڕێکخراوەکان و پەرلەمانتاران هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی چڕکردووەتەوە، دەیانەوێت یاسای نوێ دەنەچێت، بەڵکو یاساکە هەموار بکرێتەوە.
تەرزە تەها
ناوەندی هەواڵ- لە ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەم یەکەمین وۆرکشۆپی تایبەت بە گوێگرتن لە پێشنیازە یاسای "بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان لە هەرێمی کوردستان-عێراق" ئەنجامدرا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وەزیری ناوخۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا و ژمارەیەک لە نوێنەری وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێم و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی و کونسوڵخانەکان بەشداربوون، کە لەلایەن لیژنەی داکۆکیکردن لە مافى ژنان لە پەرلەمانی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و پەیمانگەی دیموکراسی ڕێکخرابوو.
هاوکات لە ٧ی ئەم مانگەدا هاوپەیمانی ژنانی کوردستان سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد، کە کۆمەڵێک پێشنیار و ڕاسپاردەیان لەبارەی هەموارکردنەوەی بەشێک لە یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها لەبارەی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرد، ئەویش پاڵپشتی خۆی بۆ پێشنیارەکانیان دەربڕیووە.
ڕەمزیە عەبدوڵا، یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانەییەکە تایبەت بە نوژنها، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە گفتوگۆکەدا باس لە هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزانی کراوە، ڕێکخراوەکان پێشنیارەکانی خۆیان ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە، هاوکات سەرۆکی پەرلەمانیش جەختی لەسەر پێویستی هەمواری یاساکە کردووەتەوە.
"نازانرێت هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پێشینەی کاری پەرلەمان بێت"
ڕەمزیە عەبدوڵا، جەختی لەوەشکردووە، ئیتر ئێستا ئەوەی ماوە بۆ هەمواری یاسا، دەکەوێتە سەر ئەرکی پەرلەمان، لە بەرنامەدا هەیە لەم خولەدا گفتوگۆ لەسەر هەموارکردنەوەکە بکرێت، بەڵام نازانن ئاخۆ لە پێشینەی کارەکانی پەرلەمان دەبێت یان نا.
وەک سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و زانیارییەکانی جێندەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لەبارەی ئەو پڕۆژەیەی ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئینتەرنیوز بۆ هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ٣٩٨ لە یاسای سزادانی عێراقی ١٩٦٩ تایبەت بە هاوسەرگیری لەنێوان دەستدرێژکار و دەستدرێژیلێکراو، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کردووە.
شیلان سادق، ئەندامی هاوپەیمانییەکە، لە لێدوانێکیدا بۆ نوژنها وتی: چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردهمان سەبارەت بە ھەندێك لە یاسا بەركارەكانی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان كرد و سهرۆكى پهرلهمانیش بهڵێنی پێدان كهوا سهرنج و پێشنیازهكانیان بگهیهنێته لێژنه پهیوهندیدارهكانی پهرلهمان و له سنووری دهستڕۆییه یاساییهكانی خۆیاندا پشتیوان و هاوكاریان بێت له سهركهوتنی پڕۆژه و كارهكانیاندا.
یاسای ژمارە ٨ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە ساڵی ٢٠١١ پەسەندکراوە، تایبەت بە توندوتیژییە خێزانییەکان و توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان، بەڵام لەمساڵدا هەوڵ بۆ دەرچواندنی یاسایەکی نوێدرا، لەبەرامبەردا ڕێکخراوەکان داوای هەموارکردنەوەی یاساکە و گۆڕینی دەکەن، نەک دەرچواندنی یاسای دیکە.
ت.پ