گیان لەدەستدانی مامۆستایەک پرسیارەیارەکان دەوروژێنێت کە ئایا خوێندنگەکانی مەغریب بۆ ژنان پاریزراون؟

کوشتنی هاجەر عەیادەر لە شاری ئەرفوودی باشووری ڕۆژهەڵاتی مەغریب پاش ئەوەی لەلایەن یەکێک لە خوێندکارەکانیەوە دەستدرێژی کرایە سەر، ڕووداوێکی دڵتەزێنی تر بوو لە زنجیرەیەک توندوتیژیی ناو دامەزراوەکانی پەروەردە لەو وڵاتەدا.

حەنان حارت  

 

مەغریب-دامەزراوەکانی پەروەردە لە مەغریب شوێنێکی پارێزراو نین، بەتایبەتی بۆ مامۆستایانی ژن کە لە چەقی شەپۆلێکی توندوتیژیدان، هەڕەشە لە ئاسایشی جەستەیی و دەروونیان دەکرێت، لاوازی پاراستنی دامەزراوەکان دەردەخات. 

 

گیان لەدەستدانی هاجەر عەیادەر،مامۆستای زمانی فەڕەنسی دوای ئەوەی لە شەقامە گشتییەکاندا، لەلایەن یەکێک لە خوێندکارەکانیەوە بە ئامێرێکی تیژ هێرشی کرایە سەر، پرسیاری توندوتیژی دژی کارمەندانی پەروەردە بە تایبەتی ژنان لە سیستەمی پەروەردەدا هێنایە پێشەوە کە گوایە پارێزەر و بەرهەمهێنەری بەهاکان بێت. 

  

هاجەر نەیدەزانی کە ٢٧ی ئادار سەرەتای کارەساتێک دەبێت، بە مردنی کۆتایی دێت، خوێندکارە هێرشبەرەکە بە کوشندەی لە سەریدا، دواتر لە کەیسێکی خراپدا گوازرایەوە بۆ بەشی ژیانەوە لە نەخۆشخانەی زانکۆی حەسەنی دووەم لە فاس، لە ١٣ی نیسان دوای چەند هەفتەیەک ئازار و پەککەوتە گیانی لەدەستدا. 

 

شۆکی ڕووداوەکە بەربڵاو بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی دیکۆمێنتی ساتی هێرشەکە بڵاو بووەوە، کەوتنی قوربانییەکە بە شێوەیەکی ترسناک نیشان دەدات کە شەپۆلێکی تووڕەیی و هاوسۆزی بەربڵاوی لێکەوتەوە. 

  

ئەم کارەساتە تەنیا نییە، بەڵکو بەشێکە لە زنجیرەیەک هێرشی جەستەیی و دەروونی کە کاریگەری لەسەر مامۆستایان لە ژمارەیەک لە شارەکانی مەغریب هەیە، بەهۆی نەبوونی میکانیزمێکی ڕوونی پاراستن و پشتگوێخستنی دامەزراوەکان کە لاوازی ژنانی کارکردن لە کەرتی پەروەردەدا قوڵتر دەکاتەوە. 

 

"داوای گفتوگۆیەکی نیشتمانی کراوە لەسەر کوشتنی ژنان" 

سەمیرە مۆهیا، سەرۆکی یەکێتی مافەکانی ژنان سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە زیادبوونی کەیسەکانی توندوتیژی بۆ سەر ژنان لە دامەزراوەکانی پەروەردەداو جەختی کردەوە، ئەوەی ڕوویدا ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو ئاماژەیەکی نیگەرانکەر بووە، بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لەو شوێنانەی کە بڕیارە سەلامەت بن. دەڵێت: مامۆستایانی ژن لە مەغریب تووشی هێرشی دووبارە دەبن ،چ لە دەرەوەی یان ناوەوەی دامەزراوەکانیان بن، ئەمە داوای وەڵامدانەوەی گشتگیری کۆمەڵایەتی دەکات، بە هەموو ڕاستیەکەوە چارەسەری ئەم دیاردەیە بکرێت، دامەزراوە پەروەردەییەکان بەدەست نەبوونی میکانیزمی پاراستنی کاریگەرەوە دەناڵێنن کە گەرەنتی سەلامەتی ستافی مامۆستایان بەتایبەتی ژنان دەکات، داوای گفتوگۆیەکی نیشتمانی کراوە لەسەر کوشتنی ژنان، کە چالاکە جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤ و پەروەردەیی و سیاسی تێدا بەشداربن، ئاشکراکردنی ڕەگ و ڕیشەی ئەم توندوتیژییە پێکهاتەیی، کارکردن بۆ بنبڕکردنی. گرنگی چالاککردنی میکانیزمەکانی پاراستن و خۆپاراستن و پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی بۆ ستافی مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان بە هەمان شێوە کردەوە. 

  

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەسەر مامۆستا هاجەردا هات بە هەموو پێوەرێک کارەساتە، ناتوانرێت بەبێ لێپرسینەوە تێپەڕێت، دەبێت بانگەوازێکی ڕاستەقینەی بەئاگاهاتنەوە بێت، هاندەری دامەزراوەکان و کۆمەڵگە بێت، هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییە پێکهاتەییەکانی ڕێبازی ئاسایش لەناو دامەزراوە پەروەردەییەکان ،ڕووبەڕووبوونەوەی کولتوری توندوتیژی کە ئاراستەی ژنان دەکرێت، بەتایبەت ئەوانەی لە بواری پەروەردەدا کاردەکەن. 

"توندوتیژی پەروەردە درێژکراوەی ساڵانێکە لە سیاسەتە پەروەردەییە یەک لە دوای یەکەکان" 

ئیبتیسام تەبات، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی گەنج بۆ دیموکراتی، توندوتیژی بەرامبەر بە مامۆستایانی ژن بەستەوە بە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی پێکهاتەیی پەیوەست بە سروشتی سیاسەتی پەروەردەیی لە مەغریب، ئەوەی ڕوودەدات دەرئەنجامێکی پێشبینینەکراو وەدەرنانی کەڵەکەبوو و پشتگوێخستنە، توندوتیژی قوتابخانەکان بەرهەمی ئەم ساتەوەختە نییە، درێژکراوەی ساڵانێکە لە سیاسەتە پەروەردەییە یەک لە دوای یەکەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم چاکسازییانە بە پلەی یەکەم مامۆستایان نەکردۆتە ئامانج و باشترکردنی دۆخەکەیان، وەک چالاکی سەرەکی دەمێنێتەوە لە هەموو چاکسازییەکی ئەگەریدا. 

  

ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو ئەو نەرێنییانەی چاکسازییەکان هێنایانە ئاراوە، هەوڵدان بۆ چاندنی پڕۆژە، سیستەمی پەروەردەیی کە زۆرتر لە مۆدێلی ئەوروپیە، بە پلەی یەکەمی فەرەنسییەوە هاوردە دەکرێن. ئەم پڕۆژانە کە سەرکەوتوو نەبوون تەنانەت لەو وڵاتانەی کە هەوڵی دروستکردنیان داوە، هێندەی تر شکستیان هێنا کاتێک لە مەغریب پەیڕەوکراون. تەنانەت کاتێک هەوڵمان دا مەغریبیان بکەین. نەیانتوانی بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵ بن کە سیستەمی پەروەردەیی ئێمەیان بەدەستەوەیە. 

  

وتیشی: ئەوانەی هەوڵیان داوە لە وڵاتەکەماندا پەرەی پێبدەن بڕوایان وابوو، ساڵانیش نادروستی ئەو باوەڕەیان پشتڕاستکردەوە کە چاکسازی پەروەردە ،چاکسازیی پرۆگرامی خوێندنە ،بەڵام وانییە. چاکسازییەکی پەروەردەیی کە بەهاکانی کەڵەکەبوونی هەر وڵاتێک لەبەرچاو نەگرێت ،پلەبەندی بەهاکان، پێگەی کۆمەڵایەتی هەر تاکێکی تێیدا. ئێمەی خستۆتە بەردەم دۆخێکی تێکەڵاوی پەروەردەیی، بەڵام شێواوە وەک بەهاکانی ئەو وڵاتانە نییە کە لێوەی هاوردە کراوە. 

   

لە کۆتایی قسەکانیدا بە پەیامێک وتی: ئەو توندوتیژییەی کە مامۆستا ساڵانێک دەبێت لەبەردەم چاوی جیهاندا، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەر شەقامەکانیدا تووشی بوو، تەنیا دەتوانێت ببێتە هۆی ئەو توندوتیژییە بەرامبەر بە مامۆستایان کە ئێمە شایەتحاڵین. چۆن منداڵێک یان هەرزەکارێک کە شایەتحاڵی ئازاردان و سووکایەتیکردن بە مامۆستاکەی بێت، لە سۆشیال میدیادا بڵاوی بکاتەوە، کەرامەتی مامۆستاکە لەناو خۆیدا بپارێزێت؟. 

 

لەناو ئەم کارەساتەدا، هەفتەی ڕابردوو مانگرتنێک هەزاران دامەزراوەی پەروەردەیی لە مەغریب، وەک ماتەمینی بۆ گیانی هاجەر عەیادەر بەڕێوەچوو، ئەمە ناڕەزایەتییەکی هێمای بوو بەرامبەر بە دۆخی پەروەردە و ژنان،  داواکارییەک بوو بۆ گەڕاندنەوەی کەرامەت و دادپەروەری لەدەستچوو کە نابێت دوابخرێت.