یاسای ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان ناسنامەی ژن دەپارێزێت

یاساکانی تایبەت بە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بناغەیەکی جەوهەریی ژنان پێکدەهێنن بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی پیاوسالاری و سیستمی دەوڵەتی پاوانخواز، هەروەها ڕۆڵی پێشەنگی ژنان لە بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک ئازاددا جێگیر دەکات.

نورشان عەبدی

 

کۆبانێ- یاساکانی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کار لەسەر پاراستنی ماف و ناسنامەی ژنان دەکەن و بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی ژناندایە، بە پێچەوانەی یاساکانی ژنان لە وڵاتانی دیکە کە خزمەت بە بەرژەوەندی پیاوان دەکەن بە تەریببوون لەگەڵ عەقڵیەت و بۆچوونی پیاوان.

 

سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەسەر بنەمای هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە، بە یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی بنیادنانی ژیانێکی دیموکراتیکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دادەنرێت کە ڕاستینەی کۆمەڵگەی سروشتی و کولتووری کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی شوناسی ژنان بپارێزێت، بە جێبەجێکردنی ئەم سیستمە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ەوە، کە ناوی شۆڕشی ژنانی لێنرا، کۆمەڵگە و ژنان دەستیان کرد بە ڕێکخستنی خۆیان لەسەر بناغە و بنەماکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کرد، کە سیستمەکە بە پلەی یەکەم پشت بە جێبەجێکردنی یاسا و بناغەکان دەبەستێت کە کۆمەڵگە و ژنان دەپارێزن.

 

سەبارەت بە گرنگی یاسای ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جیهان دەروێش، سەرۆکی دەستەی ژنان لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات وتی: پێش ئەوەی باس لە یاسای ژنان بکەین، پێویستە ئەو قۆناغانە بخەینە ڕوو کە جیهان پێیدا تێپەڕیوە لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتە تاکڕەوەکان کە یاساکانیان عەقڵیەت و هزری پیاوانیان چەسپاندووە، تەنانەت ئەوانەی پەیوەندییان بە ژنەوە هەیە، دەتوانین بڵێین لەبەر ئەم هۆکارە، یاساکانی دژە ژن چەسپێندراون، لە ڕوانگەی پراکتیکیشەوە، وەڵامی گونجاو نەبوون و نابن بۆ ئەو بەربەستانەی کە کۆمەڵگە و ژنان بە شێوەیەکی تایبەت ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ژنان بە درێژایی مێژوو بە چەندین قۆناغی جیاوازی کۆیلایەتیدا تێپەڕیوون، لەژێر ناوی ئایین و دابونەریت و دەوڵەت و دەسەڵاتدا چەوسێنرانەوە و هێرش دەکرایە سەریان، هەموو ئەمانەش بە ئامانجی دوورخستنەوەیان لە حەقیقەت و ناسنامەی خۆیان بوو، ئەمەش بووە هۆی پچڕانی پەیوەندی نێوان ژن و کۆمەڵگە، کە تا ئەمڕۆ لە ناوچە گشتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگەکان هەیە.

 

“خەباتی ژنانی کوردستان میراتی شۆڕشی ژنانە لە ڕۆژئاوا”

جیهان دەروێش ئاماژەی بەوەدا کە “وەڵامدانەوەی دەوڵەتە پاوانخواز و دەسەڵاتدارەکان کە کۆمەڵگە و ژنان بە عەقڵیەتی پیاوان کۆنترۆڵ دەکەن، یەکەم دەرکەوتنی ژنانی کورد بوو بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان، کە لەگەڵ دەستپێکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، خەبات و بەرخۆدانیان بەردەوام بوو تا ژنان بتوانن بەرگری لە خۆیان و حەقیقەتی خۆیان و ناسنامەکەیان بکەن و بەرەنگاریی سیستمی پاوانخوازی و عەقڵیەتی پیاوسالاری ببنەوە و بەمجۆرە بزووتنەوەی ژنانی کورد توانی ژنان لە کۆیلایەتی و تاریکی و پاوانخوازی ڕزگار بکەن، کە بەسەریاندا سەپێندرابوون، تا ئەمڕۆش بەردەوامین لەسەر ڕێگای ئازادی ژنان و ئەم شۆڕشە بە خاڵی دەستپێکی دەستپێکردنی شۆڕشی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەزانین".

 

"ژنان ڕۆڵیان لە نووسینەوەی یاساکاندا هەیە"
جیهان دەروێش دووپاتی کردەوە کە ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییەکی کارایان هەبووە لە دانانی مەرجەکانی گرێبەستی کۆمەڵایەتی و پەسەندکردنی یاساکانی خۆیان کە لە بەرژەوەندی ژنان و پاراستنی مافەکانیاندایە، یەکێک لە گرنگترین ئەو یاسایانە جێبەجێکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتییە لە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژیانیدا و بە بنەمایەکی بنەڕەتی لە نوێنەرایەتیکردندا دادەنرێت و بەشدارە لە ڕێکخستن و پێشخستنی سیستمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بۆ ژنان وەک قەوارەیەکی خۆیان، هەروەها ژنان بە یەکسانی لەگەڵ پیاوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆیان نوێنەرایەتی دەکەن و بەم شێوەیە ژنان چێژ لە ئیرادەی ئازادی خۆیان وەردەگرن لەو خێزانەی کە لەسەر بنەمای ژیانی یەکسان بنیاد نراوە.

 

سەبارەت بە گرنگی یاساکانی ژنان کە ژنان دەپارێزن و بەرگری لە ناسنامەکەیان دەکەن، ڕوونیکردەوە “لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ژنان، ژنان لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا بە ڕێژەی ٥٠٪ نوێنەرایەتییان کرد، بەمەش توانیان پێشەنگ و نمونە بن و نێنەرایەتی کۆمەڵگەکەیان بکەن، ژنان درێژەیان بەم خەباتە دا تا ئەو کاتەی توانیان بە ئیرادە و توانای سیاسی و سەربازی خۆیانەوە یاسایەک پێشنیاز بکەن، کە دەبێتە میراتێک و بوونی ژنان دەپارێزێت، هاوکات، پەسەندکردنی گرێبەستە کۆمەڵایەتییە نوێیەکە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو پێگەیەی بە ژنان بەخشی کە شایەنیەتی "دوو ساڵ لەمەوبەر، کار بۆ دەرکردنی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ لە ڕۆژئاوا کرا، ژنان بە ڕێژەی ٪٥٠ نوێنەرایەتییان دەکرد و بە بەشداری ژن و بۆچوونەکانیان، مەرج و بنەماکانی گرێبەستەکە نووسرایە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە کاروباری ژنانەوە هەبوو بە تەواوی ئیرادەی ژنانی پێوە دیارە، هەروەها یاسایەکیش تایبەت بە ژنان پەسەندکرا، مەبەستی پاراستنی بوونی ژنان و بەرگریکردن لە مافەکانیان بوو، هەروەها بە پەسەندکردنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا، ژنان ئەنجومەنی ژنانیان پێکهێنا، کە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوشانی ئەنجومەنی گشتییە و تایبەتە بە پرسی ژنان.

 

“یەکخستنی ژنان لە سووریا دەستکەوتەکانیان دەپارێزێت”

سەبارەت بە ئامانجی یەکخستنی ڕیزەکانی ژنان، جیهان دەروێش وتی: ئەنجومەنی ژنان لە چوارچێوەی گرێبەستی کۆمەڵایەتیدا چەترێکە کە هەموو ژنانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەموو پێکهاتەکان و لایەنە سیاسییەکان لە خۆیدا کۆدەکاتەوە و دەیانپارێزێت، هەروەها ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان بەشێکن لە ئەنجومەنەکە و کارەکانیان لە پێناو پەروەردەکردنی ئەو ژنانەدا چڕ دەکەنەوە، لەسەر ئەم بنەمایە ئەم ئەنجومەنە دەبێتە دەنگی هەموو ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە گشتی و دەنگی ئازادی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.

 

سەبارەت بە جیاوازی یاسای ژنان لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕوونیکردەوە، "پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری ۆ هەموو ئاستەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێیە، هەروەها شۆڕشی ژنان و دەستکەوتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێتە چارەسەری ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە سەرانسەری جیهاندا، چونکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیشدا یاساکان بە ئەقڵیەتی پیاوانە نووسراون و پاوانخوازییان پێوەدیارە، بەڵام لە گرێبەستی کۆمەڵایەتی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا و لە ڕێگەی ئەزموونی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕشی ژنانەوە، ژنان بە ئیرادەی خۆیان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد و یاساکانیان پەسەند، بەبێ ترس و بێ فشاری هیچ لایەن و ئەقڵییەتێک، لەبەر ئەم هۆکارە جیاوازی نێوان هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەیە کە یاسای ژنان پارێزگاری لە بوونیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت، بەڵام لە جیهانی یاسای ژناندا بەرژەوەندییەکانی عەقڵیەتی پیاوسالاری تاکڕەو دەپارێزێت، چونکە بە بیرکردنەوە و بۆچوونی پیاوانە داڕێژراوە.