بوونی ژنان لە بواری دادوەریدا هەنگای جێبەجێکردنی دادپەروەرییە

بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەوڵدەدات رێگە بە ژنان بدات لە خەباتی دادوەرییەکاندا بەشداری بکەن و خاوەن بڕیار و قسەی خۆیان بن.

ڕیم محەمەد

 

ڕەققە- لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بۆ یەکەمجارە دەوڵەتانی عەرەبی ڕێوشوێنی بنیادنەریان گرتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی ژنان لە بواری دادوەریدا.

 

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵانی شۆڕشدا هەوڵدرا ژنان لە هەموو بوارەکاندا بەشدار بن، بە تایبەت لە بواری دادوەریدا. ژنانی دادوەر لە دادگاکاندا بنەمای خەباتن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری، چونکە ژنان زیاتر لێهاتوو و خاوەن ڕۆڵن لە پاراستنی ژنان لە توندوتیژی و کێشە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە ژنانەوە، خەدیجە ئەلبەداوی، داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە شاری ڕەققە، ئاماژەی بەوەدا کە شتێک نییە بەناوی قۆرخکاری نێرینە، ژن و پیاو مێشکیان هەیە و هەردووکیان یەک سیستمی دەماریان هەیە، بۆیە دەبێت لە کارکردن و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەشدا یەکسان بن.
 

خەدیجە ئەلبەداوی ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندنی لە یاسا یارمەتیی داوە مێژووی یاسای سوریا بزانێت کە یاساکانی باری کەسی لە یاسای بنەماڵەی عوسمانییەوە هاتووە. جگە لە بڕگەکانی یاسای باری کەسی میسر، بۆ ماوەی ٤ ساڵ یاسای خوێندووە و لەبارەی کەلێنە یاساییەکانی ناو یاساکانی سوریاوە فێربووە.

 

ئەو مافناسە ئاماژەی بە بەشداری ژن و ترسی کۆمەڵگە دا لە بواری یاسای و خوێندنی یاسادا و وتی: کاتێک ژنان ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن و تواناکانی خۆیان دەسەلمێنن، هەندێک کەس هەن دەیانەوێت شکستبهێنن، دەبێت ژنان بۆ کۆمەڵگەی بسەلمێنن کە لەسەر ڕێگای ڕاستن و دەتوانن هەر کارێک بکەن کە دەبێت بیکەن، خەڵک دەیانوت باشترە دوو ساڵ پەیمانگا بخوێنی یان بەشە ئاسانەکانی وەک هونەر و ئەدەبیات تەواو بکەیت، چونکە لە خوێندنی یاسا و کارکردن لە بوارەکەدا دەترسان، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ كێشه‌كانی وه‌ك كوشتن و دزی و ساخته‌كاری و کێشەی دیکەی لە خۆیدا کۆکردبووەوە و چارەسەری دەکرد.

 

دوای ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا هەڵگیرسا، گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکەدا دروستبوو، بەتایبەت بۆ ژنان چونکە توانیان لە زۆر بواردا بەشداری بکەن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، خەدیجە ئەلبەداوی ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ ژنان گەشتوونەتە ئاستێک کە زۆرێک لە وڵاتان نەیانتوانیوە ئەوە بەدەستبهێنن، "لەبەرئەوەی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری کاری کرد بۆ بەدەستهێنانی مافی ژنان و بەشداریکردنی ژنان لە هەموو بوارەکاندا، لەڕێگەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەوە بەشداریان لە بواری ئیداریدا کرد".

 

"لەسەدا ٥٠ی ژنان لە ئەنجومەنەکاندا جێگە دەگرن"

خەدیجە ئەلبەداوی خستیەڕوو کە ٪٥٠ی ژنان بەشدارییان لە ئەنجومەنی یاسادانانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە و ئەو ئەنجومەنە کاری یاسادانانە، هەروەها ئێستا پەیمانی کۆمەڵایەتی هەیە و بوونی ژنان لەم ڕێککەوتنەدا زۆرە بەهێزە.

 

"پەیمانی کۆمەڵایەتی چارەسەری گونجاو بۆ هەموو ئەو کێشانە لەخۆدەگرێت کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، پەیمانەکە بەدەستی ژنان نووسراوە، لە قۆناغی داهاتوودا پاڵپشتی ژنان دەكات و ڕۆڵی ڕێكخراوەكانی ژنان لەو بوارەدا گەورەیە و کار بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مافەكانی ژنان دەکەن".