"ئیتر بەرگەی وشەی 'گۆشەگیری' ناگرن و دەیانەوێت کۆمەڵگە بێدەنگ بکەن"

عادیلە سەلمان، ئەندامی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئازاد، سەرنجی بۆ بەردەوامی سیاسەتەکانی گۆشەگیری لە ئیمرالی ڕاکێشا و وتی: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بانگەشەی گۆشەگیری دەکەن، بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن دەنگی کۆمەڵگە بێدەنگ بکەن”.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردەوە دەست نەکەوتووە کە لە زیندانی ئەمنی باڵای جۆری ئێف لە ئیمرالی ڕاگیراوە، داواکاریی بنەماڵەکان و پارێزەران بە بێ ئەنجام ماونەتەوە، گۆشەگیری لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە و ئەو زیندانیانەی کە گۆشەگیری قبوڵ ناکەن، بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان' دەستیان بە چالاکی کرد. ئەو زیندانیانەی دەیانەوێت داواکارییەکانیان بخەنە بەردەم دامودەزگا فەرمییەکان ڕووبەڕووی سانسۆر و سزای دیسپلینیی دەبنەوە.

 

لە ١٤ی ئایاردا پارێزەرانی فەرمانگەی یاسای سەدە بە داواکاریی بۆ کۆبوونەوە، داواکارییان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد، داواکاری پارێزەران ڕەتکرایەوە و "سزای دیسپلین" بە بیانووی ڕەتکردنەوەکە هێنرایەوە، هیچ لێدوانێکیش سەبارەت بە ناوەڕۆکی 'سزای دیسپلینیی' بوونی نییە.

 

عەدیلە سەلمان، ئەندامی لقی ئامەد لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی، پرۆسەی ئێستای هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا کە میکانیزمە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی دژ بە گۆشەگیری جێبەجێ ناکرێت، "وەک پارێزەران لەگەڵ مامەڵەی یاسای ئازاد تێکۆشان دەکەین، هەمیشە پەیڕەوی لە قسەکانمان دەکەین سەبارەت بە گۆشەگیری و خەباتی خۆمان بەڕێوە دەبەین، لە ئێستادا هیچ هەنگاوێک بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ئیمرالی ناگیرێتەبەر، ئەمەش دۆخی سیاسی قوڵی هێناوەیە ئاراوە، لەم بوارەدا میکانیزمی نیشتمانی و میکانیزمی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی سیاسەت هەیە کە بەرپرسیارن لەم کارە، لە سەرەتاوە سی پی تی کە بەرپرسیارە لەم کارە، تەنانەت وەڵامی ئەو بانگەشەیە ناداتەوە کە دەڵێت 'کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت'، کە ئەوە نیشان دەدات کە هەموو میکانیزمە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ جێبەجێ ناکرێن".

 

"گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان پەیڕەو دەکرێت"

عادیلە سەلمان باسی لەوەکرد، کە گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان جێبەجێ دەکرێت، لە زیندانیشدا بەرخۆدانی بەرامبەر گۆشەگیری بەڕیوە دەبرێت، وتیشی: ئەم پرۆسەیە سەرەتای بە مانگرتن لە خواردن دەستی پێکرد، داواکاری زیندانییەکان هەڵگرتنی گۆشەگیریی نییە، بەڵکو ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانە، لە خەباتی دژ بە نایاسایی سیاسەتی گۆشەگیریدا ساڵانێکە کار دەکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک نەبووە و هیچ هەنگاوێکیش نەنراوە، پارێزەران و خێزانەکان بەردەوامن لە تانەدان لە دژی ئەم چارەسەرە، دۆخێک لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا هەیە کە تەشەنە دەکات، ئەو زیندانیانەی ئەم گۆشەگیری و فشارەیان قبوڵ نەکرد، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە لە پرۆسەی چالاکیدان، لە هەر دەرفەتێکدا دەڵێن تا داواکارییەکانیان قبوڵ نەکرێت کۆتایی بەم پرۆسەیە ناهێنین.

 

"لێپرسینەوە سەبارەت بە زیندانییەکان دەکرێتەوە"

عادیلە سەلمان ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی چالاکییە نوێیەکەی زیندانییەکان کەسی نییە، ئەوان داواکارییەکی کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکەن و ئەم پرۆسەیەش پێشێلکاریی زۆری بەدوایدا دەهێنێت، عادیلە سەلمان بیری هێنایەوە نامە و داواکارییەکانی زیندانیان کە داوای چارەسەری گۆشەگیری دەکەن، سانسۆر دەکرێن و ئەو داواکاریانە وەک بیانوو بۆ زۆرێک لە زیندانییەکان نیشان دەدرێن، لێکۆڵینەوەی دیسپلینیش دەکرێتەوە.

 

"پێویستە هەنگاوی دروست بنرێت بۆ هێنانەدی چارەسەر"

عادیلە سەلمان ئەوەشی خستەڕوو، کە لە پڕۆسەی کۆتاییدا ئەو کەسانەی دژایەتی گۆشەگیری دەکەن، سزا دەدرێن و وتی: ئەوانەی دەڵێن گۆشەگیری هەیە، تۆمەتبار دەکرێن، ئەم پراکتیزانە بڕینی دەنگی کۆمەڵگە و ئازادی ڕادەربڕینە، ئەم بێ یاساییەی ئێستا لە پڕۆسەی ئیمرالی دابڕاو نییە، لەم بابەتەدا وەک پارێزەران درێژە بە خەباتی یاسایی خۆمان دەدەین و داواکارین میکانیزمە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان هەنگاوی دروست بنێن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە.