دروزەکان دوای کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا داوای سەربەخۆیی دەکەن

لینا دەروێش، ئەندازیار جەختی لەوەکردەوە کە ڕاپەڕینی دوای ١٣ی تەمووز لە سوەیدا هەمان ڕاپەڕینی پێشوو نییە، ئێمە داوای سەربەخۆیی تەواو دەکەین لەو حکومەتە کاتیەی کە یارمەتیدەر بوو لە هەڵگیرسانی شەڕێکی مەدەنی و خێڵی، ئێمە ئازادی و شکۆمان لە سەرووی هەموو شتێکە.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا- بە سەرنجدان بەو بارودۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتییە ئاڵۆزەی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕوی سووریا دەبێتەوە، پێویستیەکی پەرەسەندو هەیە بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەی بە نوێنەرایەتیکردنی هەموو پێکهاتەکان لە وتوێژ و کۆنگرەکاندا کە باس لە داهاتوی وڵات دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا حیکمەت هەجری، پێشەنگی ڕۆحی کۆمەڵگەی دروزەکان لە سووریا، بەشداری لە کۆنگرەی حەسەکە کرد.

 

کۆنفرانسی "یەکێتی هەڵوێستەکان بۆ پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" کە ڕۆژی ٨ی ئاب لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو، کاریگەریەکی بەرچاو و ئەرێنی لە ناوچەکەدا هەبوو، سەرکەوتوانە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سووریای کرد و لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ کۆیانکردەوە، هەنگاوێک بەرەو یەکخستنی دیدگا و داواکاریەکان، هەروەها توشی قسەی ڕق و کینە و هەڵمەتی فیتنە و شێواندن بوو.

 

"پشتگیری لە هەموو پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەکەین کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت"

لینیا دەروێش، ئەندازیار و پشکنەر لە دەسەڵاتی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پشکنین لە سوەیدا ڕونیکردەوە، کە ئەم بەشداریە ڕەهەندی هێمای و ستراتیژی بەرچاوی هەڵگرتوە، کە کۆمەڵگەی دروز بە درێژای مێژووی دوورودرێژی خۆی بەشداری لە یەکخستنی ڕیزەکانی نەتەوەی و پاراستنی ناسنامەی سووریادا کردوە.

 

لینیا دەروێش، وتی: بەباشی دەزانرێت کە کۆمەڵگەی دروزەکان بە درێژایی مێژوو کەسایەتییە گرنگەکانیان خستۆتە ڕوو کە ڕۆڵی سەرەکییان لە سەربەخۆی سووریا و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەی وڵاتەکەیدا گێڕاوە، هەروەها لەسەر بنەمای هەڵوێستە پتەوەکانیان، ئێمە پشتگیری لە هەموو پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەکەین کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت، هەروەها هەر وتارێک کە داوای هاوڵاتیبوونی یەکسان بکات، بەشداریکردنی کۆمەڵگەی دروزەکان لەم کۆنفرانسە و گفتوگۆیانەدا یارمەتیدەرە بۆ چەسپاندنی پەیوەندیەکان بەگشتی و ئەو بیرۆکەیە بەهێز دەکات کە بڕیارە نیشتمانییەکان تەنها لە دیمەشقدا داڕێژراو نین، بەڵکو لە ڕێگەی بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکان و لایەنەکانەوەیە.

 

"پەیامە نیشتمانییەکان لە حەسەکەوە"

لینیا دەروێش ڕوونیشیکردەوە، کە بەشداریکردنی پێکهاتەی دروز لە کۆنفرانسی حەسەکە تەنها بەشێوەیەکی فەرمی نەبووە، بەڵکو چەند پەیامێکی ڕوون و نیشتمانیی هەڵگرتبوو: پەیامی پێکەوەژیان، بەباشی دەزانرێت کە پێکهاتەی دروز کراوەیە بەڕووی هەموو پێکهاتە و نەتەوەکاندا، سەرەڕای تایبەتمەندییە ئاینیەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێز لە داب و نەریتی ئاین و نەتەوەکانی دیکە دەگرێت، هەروەها بەشداری لە جەژنە جۆراوجۆرەکاندا دەکەن، ئەمە مۆدێلێکی نمونەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

 

لینیا دەروێش، دوپاتیشی کردەوە، کە هەرچەندە پێکهاتەکە لە ژمارەدا کەمە، بەڵام سەلماندویەتی کە بچووک بە واتای لاوازی نییە، هەڵوێستی کاریگەری خستۆتە ڕوو و ئەنجامەکانی بەدەستهێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەهای سیاسی بە کاریگەری و ئەنجامەکان دەپێورێت، نەک بە ژمارە، لێرەدا کوالیتی زاڵە بەسەر چەندایەتیدا، هەروەها پەیامی پشتیوانی نەتەوەیی هەیە، هەڵوێستی ئێمە ڕوونە، ئێمە پشتیوانی پێکهاتە نەتەوەیەکان دەکەین لە سووریا، عەرەب، کورد، و ئەوانی دیکەن، ئێمە پشتگیری لە هەموو پڕۆژەیەکی نیشتمانی گشتگیر دەکەین، و دوپاتی دەکەینەوە کە ئێمە لەم وڵاتەدا ئامادەین و تەنها بینەر نین.

 

"بەشداری کاریگەر نەک بەشداری ڕەمزی"

پێی وایە، کە ئامادەبوون بە تەنها بەس نییە مەگەر کاریگەری بەرجەستە نەبێت، وتی: کاتێک ئێمە بەشداری کۆنفرانسە نیشتمانییەکان دەکەین، تەنها نامانەوێت بەشداری بین، بەڵکو دەمانەوێت بەشداریەکی کاریگەرمان هەبێت، نەک ڕەمزی، بۆ بەدیهێنانی ئەمە، پێویستە بە بەردەوامی و بەدواداچوون و کۆڵنەدان مسۆگەربکەین،پێویستە بزانین ئەو گفتوگۆیانە لە کوێ بەڕێوەدەچن و بە بەردەوامی بەشدارییان تێدا بکەین، هەروەها دەبێت نوێنەرایەتی کەسانی ڕاستەقینە بکەین کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە دەکەن و بە شێوەیەکی ڕوون دەنگی بگەیەنن، پاشان دەبێت دڵنیابین لەوەی کە ئەنجامەکان لەسەر زەوی جێبەجێ دەکرێن، بۆیە دوو مەرجی بنەڕەتی هەیە، ئەویش بەردەوامی ئامادەبوون و جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکان.

 

ئاڵەنگاری و بەربەستەکان

بەڵام ئاڵەنگاریەکان کە ڕوبەڕوی بەشداری خێڵی دەبنەوە ئاسان نین، لینیا دەروێش سوەیدا بە ئەزموونی "ڕاستیەکی تاڵ" پێناسە دەکات، وتی: شاراوە نییە ئەوەی لە ١٣ی تەمووزدا ڕویدا، کە ئەو کۆمەڵکوژییانەی  لەلایەن هێزە تیرۆریستییەکان و دەسەڵاتدارانی تەکفیریەوە ئەنجامدراون بە بیانووی تێکدانی پێکدادانەکانی نێوان هاوڵاتیانی سوەیدا و خێڵەکانی بەدەوی چوونەتە ناو سوەید، بەڵام ئەوان لەسەر حیسابی ئێمە لایەنگری خێڵەکان بوون، ئێمە هەزاران ساڵە لەگەڵ بەدەوییەکان ژیاوین و هەرگیز توشی شەڕێکی خێڵەکی ئاوا قێزەون نەبووین، هێرش کرایە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان، ماڵەکان سووتێنران، موڵک و ماڵیان تاڵان کران و هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە گوندەکانی ڕۆژئاوا ئاوارەبوون بۆ ناوچە ئارامەکان، تەنانەت دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر ژنان و لە گۆڕەپانەکاندا دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی مەیدانی هەبووە، هیچ ڕەحمێکیان بە گەنج و پیر نەدەکرد، تەنانەت هێرشیان کردە سەر هێما ئاینییەکان.

 

ئاماژەی بە بەردەوامی هێرشەکانی حکومەتی کاتی دا، کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە لەڕێگەی گەمارۆوە بەڕێوەدەبرێت، وتی: دوای ئەوە گەمارۆی ئابووری دامرکێنەریان سەپاند کە زیاتر لە مانگێکی خایاند، ڕێگاوبانەکانیان داخست و ڕێگرییان لە هاوکارییەکان کرد، هەر کەسێک هەوڵی چوونە ژوورەوە یان دەرچوونی لە سوەیدا بدایە، مەترسی کوشتن یان ڕفاندنی هەبوو، تەنانەت دوای کشانەوەی ئەوانیش خۆراک و پێداویستییەکانی بازاڕ و ماڵەکانیان دەدزی، زەیتون و سێو و ترێیان دەبڕییەوە زەیتوون و سێو و ترێیان دەبڕییەوە و ماڵەکانیان بە ئامێری قورس ڕوخاندوە، ئەوە هەوڵێکی سیستماتیک بوو بۆ برسیکردن، نەک تەنها ڕێگریکردن لە یارمەتییەکان.

 

پێی وایە، کە ئەم هەلومەرجە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی سوەیدا کردۆتە ململانێ بۆ مانەوە، هەروەها خوێندکارانی زانکۆ نەیانتوانیوە ئامادەی پۆلەکانیان بن، خوێندکارانی خوێندنگەش تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام نەداوە یان وەرەقەکانیان نمرەی پێنەدراوە، ئێستا هاوڵاتیان سەرقاڵی تەنها چۆنیەتی مانەوەن، وە هەدێکیان کە توانای ئەوەیان هەیە هەوڵی یارمەتیدانی دراوسێ و خێزانەکانیان دەدەن کە بەدەست برسێتی و ئاوارەبوونەوە دەناڵێنن.

 

"ئێمە پشتگیری لە هەر پرۆژەیەکی نیشتمانی دەکەین کە لەسەر بنەمای دۆزی ڕاستەقینە بێت"

سەبارەت بە هەڵوێستی پێکهاتەی دروز لەسەر پڕۆژەکانی خۆبەڕێوبەری، لینیا دەروێش، وتی: ئێمە پشتگیری لە هەر پرۆژەیەکی نیشتمانی دەکەین کە لەسەر بنەمای دۆزی ڕاستەقینە بێت، گەلیش ئازادی هەیە چارەنوسی خۆی دیاری بکات، سەر بە نیشتمان قەناعەتە پێش ئەوەی هەستێک بێت، هەروەها پەیوەستە بە ئازادی و شکۆی هاوڵاتییەوە.

 

بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە، کە شۆڕشی دوای ١٣ی تەمووز لە سوەیدا وەک شۆڕسی پێشو نییە. وتی: پێش ئەم وادەیە داوای فیدرالیزم یان خۆبەڕێوەبەریمان دەکرد لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی کە دەتوانین کاروباری ناوخۆمان بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ تایبەتمەندییە ناوازەکانی هەرێم بەڕێوەببەین، بەتایبەتی دوای لەدەستدانی متمانەمان بە حکومەتی ناوەندی، کە دەسەڵاتی لە دیمەشق قۆرغکرد و وەدەرنان و هەڵاواردنیان پراکتیزە کرد، بەڵام دوای کۆمەڵکوژییەکان و کۆکردنەوەی خێڵەکی، چیتر نا توانرێت ئێمە لەگەڵ ئەم حکومەتەدا پێکەوە بژین بۆیە ئەمڕۆ داوای سەربەخۆی تەواو دەکەین لێی.

 

"سەربەخۆیی داواکاریەکە گەڕانەوەی نییە"

لینیا دەروێش جەختی لەوە کردەوە: خوێنی ئەو بێتاوانانەی کە لە بەرگریکردن لە نیشتمان و شەرەفیان گیانیان لەدەستداوە بەفیڕۆ ناچێت، ئێمەش نایبەخشین. ، ئێمەش لێی خۆشنابین، ئێمە داوای سەربەخۆی تەواو دەکەین لەم حکومەتە کە یارمەتیدەر بوو لە هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوخۆیی وخێڵی، سەرەرای گەمارۆ و برسێتی لە سەروی هەموو شتێکەوە ئازادی و شکۆمان هەڵبژاردوە، ئێمە تا دەست بە شکۆی خۆمانەوە بگرین باشین.