جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٣٢٥ لە یەمەن لە بەرژەوەندی ژنان دایە

بڕیارنامەی ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەمین بڕیارنامەیە کە تیشک دەخاتە سەر کاریگەریی شەڕە چەکدارییەکان لەسەر ژنان و جەخت لەسەر گرنگی بەشداری ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتی و ئاسایشدا دەکاتەوە.

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن – کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی پشتیوانی لە مافەکانی ژنان پشتیوانی لە بڕیارنامەی ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، کە یەکەم بڕیار بوو ئەنجومەنی ئاسایش پەسەندی کرد بۆ دامەزراندنی پەیوەندی نێوان ژنان و کارنامەی ئاشتی و ئاسایش، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەریی ململانێ چەکدارییەکان لەسەر ژنان و بەشداریکردنیان لە چارەسەرکردنی ململانێکان و بەدەستهێنانی بۆ ئاشتییەکی بەردەوام.

 

"پلان دانێن"

لە یەمەن پلانی کارکردن لەسەر بڕیارنەماکە لە مانگی ئابی ٢٠١٨ داڕێژرا و دوای دانیشتنێکی گفتوگۆ و وتووێژ لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کارەوە ڕێکخرابوو، تیایدا تیمێکی تەکنیکی لە نوێنەرانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار، یەکێتی ژنانی یەمەن و لیژنەی نیشتمانی ژنان ئامادە بوون، دامەزرا.

 

ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی نیشتمانی دەرکرد بۆ تاوتوێکردنی ئەم پلانە، ئەم لیژنەیە نوێنەری ژمارەیەک وەزارەتەکانی حکومەت و لیژنەی نیشتمانی ژنان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەخۆگرتبوو. دوای پێکهێنانی لیژنەکە، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کاری وەزارەتی نیشتمانی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ دەستی بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٣٢٥ کرد. ئامانج لەم پلانە پشتیوانی ژنان بوو لە کاتی ململانێکان و دوای ململانێکان و زیادکردنی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی پاراستنی ئاشتی و گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا.

 

تۆڕی ڕۆژنامەنووسانی ژن و کارنامەی بڕیاردان

لەسەر ئاستی گشتی، زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکان و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن ئارەزووی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٣٢٥ و دروستکردنی میکانیزمێکی فراوانیان بۆ جێبەجێکردنی هەبوو و چەندین چالاکییان هەبوو کە پەیوەندییان بە کارنامەی ئاشتی و ئاسایشی ژنانەوە هەبوو.

 

لە چوارچێوەی بەرنامەی ژنان، ئاشتی و ئاسایش، تۆڕی ڕۆژنامەنووسانی ژنی سووریا-شبکه صحفیات سوریات کۆبوونەوەیەکیان لەسەر تەوەری "ڕۆڵی ڕیکلام و گوتاری گشتی و کاریگەرییەکانی لەسەر بەشداریکردن و کاریگەریی ژنان لە یەمەن" سازکرد. مەبەست لەم دیدارە بەهێزکردنی دیالۆگ و بیستنی ئەزموونی ژنان بوو لەسەر پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە ڕۆڵی ئەوان لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە یەمەن، هەروەها باس لە ڕۆڵی میدیا و کاریگەریی گوتاری گشتی و ڕووماڵکردنی میدیای سەرەکی لەسەر بەشداری ژنان لە یەمەن کرا .

 

ئاڵنگاری و دەرفەتەکانی بەشداریکردن و ئامادەبوونی ژنان لە میدیاکان تاوتوێ کران، چونکە گوتاری گشتی و ڕووماڵکردنی میدیای سەرەکی لەسەر بەشداریکردن و چالاکی ژنان لە کاروباری گشتی و بەشداری سیاسی بوون، هەروەها ئاڵنگاری یاسایی و کۆمەڵایەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشە ئەلیکترۆنیەکان و ناوزڕاندنی دژی، هەروەها باس لە چالاکوانانی ژنان و کاریگەری ئەو هێرشانە لەسەر ژیانی پیشەیی و کەسییان و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە دابینکردنی پاراستنی یاسایی کرا.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندرا کە دوا کۆبوونەوەی دیالۆگی ناوچەیی بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوان و بەرگریکار لە وڵاتانی سووریا، سودان، لیبیا، عێراق و یەمەن بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی ئاڵنگاری و دەرفەتەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی، کاریگەری شەڕ و ململانێکان لەسەر ژنان لە ناوچەکەدا باس دەکرێن.

 

بڕیاری ١٣٢٥ تیشک دەخاتە سەر ژن، ئاشتی و ئاسایش

عەلا ئەلسەقاف، چالاکوانی مافەکانی ژنان دەڵێت: بڕیارنامەی ١٣٢٥ یەکێکە لە بڕیارە گرنگەکان کە تیشک دەخاتە سەر پاڵپشتی و پێشخستنی کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش و سەرەڕای ئەوەی بڕیارنامەکە کۆنە، بە توندی تیشک دەخاتە سەر بەشداری ژنان و پاراستنیان لە کاتی ململانێکاندا، بەداخەوە پێشتر لە یەمەن هیچ گرنگییەک بەو بڕیارنامەیە نەدرابوو، بەڵام لەم دواییانەدا ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و چالاکوانان بە ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ڕاهێنان بە ئامانجگرتنی ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی یەمەن، سەرنجیان بۆ ئەم بڕیارنامەیە و گرنگییەکەی و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٣٢٥ وەرگرتووە.

 

عەلا ئەلسەقاف وتیشی: لەم دواییانەدا یەمەن لە ڕێگەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار چالاکییەکانی بۆ ئامادەکردنی پلانێکی ستراتیژی بۆ ژنان ئەنجامداوە، بەڵام ئەم پلانە لەگەڵ ڕێکخراوە چالاکە ناوخۆییەکان هاوبەش نەبووە و هیچ میکانیزمێکی ڕاستەقینەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی بڕیاردان بۆ ژنان نەبووە و تەنانەت ئێستاش بۆ نوێکردنەوەی ئەم پلانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کار دەکرێت.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ژنان لە یەمەن پێویستیان بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارنامەیە هەیە، بەتایبەتی کە ئەم بڕیارنامەیە تیشک دەخاتە سەر خەڵکی ئەو وڵاتانەی جەنگی تیادایە، وەک یەمەن و بەشداری و پشتیوانی ژنان، هەروەها تیشک دەخاتە سەر گرنگیدان و پشتیوانیکردنیان لە کاتی ململانێکان و دوای ئەوە.